سەرۆک کۆماری ئێراق ڕایگەیاند، بە نیگەرانییەکی زۆرەوە چاودێری ئەو ھەڵسوکەوتە نابەرپرسانە دەکەن کە لە سوید ڕوویدا دەشڵێت، ئەو کارە پەیوەندی بەئازادی بیروڕاوە نییه، بەڵکوو لێدانە لە ئازادی.
د. #لەتیف ڕەشید# سەرۆک کۆماری ئێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا سەبارەت بە سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە وڵاتی سوید، ڕایگەیاندووە، ھێرشکردنە سەر قورئانی پیرۆز پەیوەندی بەئازادی بیروڕاوە نییە بەڵکوو لێدانە لە ئازادی.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشتریش ھۆشداریماندابوو لە مەترسی ئەو جۆرە ھەڵسوکەوتانە و لێکەوتەکانی. سەرۆک کۆماری ئێراق ڕاشیگەیاندووە، ھێرشکردنەسەر قورئانی پیرۆز تاوانە و تێپەڕاندنی ئازادییە. بۆیە دەڵێت: چاوەڕوانین دامەزراوە دادوەریی و سیاسی و ڕۆشنبیرییەکان لە سەرتاسەری جیھان ھەڵوێستی جددیان ھەبێت. [1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 633 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!