ناو: بایز
نازناو: بایز توتمەیی
ناوی باوک: حەمەدئەمین بایز
ساڵی لەدایکبوون: 1944
ساڵی شەهیدبوون: 1967
شوێنی لەدایکبوون: #شەقڵاوە# - بالیسان
شوێنی شەهیدبوون: #هەولێر#
=KTML_Bold=ژیاننامە=KTML_End=
بایز توتمەیی لە ساڵی 1944 لە گوندی توتمەی سەربە شارەدێی بالیسانی شارۆچکەی شەقڵاوە لە دایکبووە، دانیشتووی شاری هەولێر بووە و سەرقاڵی کاسبی ناو بازاڕ بووە، ئاستی خوێندەواری سەرەتایی بووە، خێزاندار بووە و ناوی خێزانی خەجیجە مەحمود بووە، خاوەنی دوو کوڕ و یەک کچ بووە بە ناوەکانی حەکیم و لوقمان و نەجیبە.
=KTML_Bold=خەباتنامە=KTML_End=
بایز توتمەیی لە ساڵی 1962 بووەتە کادری شانەی نهێنی #پارتی دیموکراتی کوردستان# لە ناوشاری #هەولێر#، پەیوەندی کادری لەگەڵ مام ڕەسوڵ فەقێ فەرماندەی بەتالیۆنی سێی سەفینی هێزی سەفین بووە.
بایز توتمەیی بە هۆکاری تەواو شارەزای لەناو بازاڕی هەولێر و ناسینی دووکاندارەکان، شانەیەکی نهێنی درووست کردووە کە ئەرکیان بریتی بووە لە وەدەستخستنی زانیاری سیاسی و سەربازی ڕژێمی ئەوکاتی ئێراق و کۆکردنەوەی کەلوپەل و پێداویستی هێزی پێشمەرگە لە ناو بازاڕ و گەیاندنی بەدەستیان، لە هەمانکاتدا ئەنجامدانی کۆبوونەوەی سیاسی و ڕێگە نیشاندانی هاونیشتمانییان بۆ ناو هێزی پێشمەرگە و شۆڕش.
لە ساڵی 1967 لە چالاکیەکدا ئاشکرا کراوە، دواتر لە گەڕەکی تەیراوە ڕووبەڕووی هێزێکی جاش بۆتەوە کە لە ئەنجامدا بریندار بووە و بەبرینداری خۆی دەرباز کردووە، دوای دوومانگ لە خۆحەشاردان و وەرگرتنی چارەسەری برینەکەی، بۆ وەرگرتنی ئابوونەی مانگانە چووەتە نزیک چایخانەی مام بایز و کەوتۆتە ناو بۆسەی جاشەکانی ڕژێم و شەهید بووە. [1]