ناو: کەریم
نازناو: شێخ کەریمی عەبابەیلێ
ساڵی لەدایکبوون: 1891
ساڵی کۆچی دوایی: 1954
$ژیاننامە$
شێخ کەریمی عەبابەیلێ دیندار و کوردپەروەربووە پیاوێکی خێرخواز و چاکەکار بووە سەخاوەت و نانبدە و دۆستی خاوەنی زانستەکان بووە، مزگەوتی درووست کردووە حوجرە و مەلا و فەقێی لەسەر ئەرکی خۆی بەڕێوە بردووە بژێوی دابین کردووە بۆیان.
یەکێ بووە لەو سەرۆک عەشرەتانە کە پشتیووانی شۆڕشی شێخ مەحمودی حەفیدیان کردووە قوربانی زۆری داوە لەو پێناوەدا لەکاتی ڕووبەڕوو بوونەوەی سوپای ئینگلیزدا بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی ئینگلیز هاوسەری و چەند کەسێکی تر شەهید دەبن داستانی مێژوویی چەمی ئەشکەوەڵی تۆمار کردووە خۆی و چەکدارە شۆڕشگێڕەکانی کە نزیکی 70 سەربازی ئینگلیز بەسزای خۆیان گەیاندوە باقییەکەی ماوە هەڵهاتوون ئەم کەڵەپیاوە وەک لە پەڕتووکی لاپەڕەیەک لە مێژووی #هەڵەبجە# دا ئەو بابەتە ئاماژەی بۆ کراوە 63 ساڵ ژیاوە ساڵی 1954 کۆچی دوایی کردووە. [1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 708 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!