ناو: بروسک
نازناو: بروسک مێرگەسۆری
ناوی باوک: ئەسعەد
ناوی دایک: زەینەب جادر محەمەدئەمین
ڕۆژی لەدایکبوون:#17-01-1972#
شوێنی لەدایکبوون: #مێرگەسۆر#
$ژیاننامە$
ناوم بروسک #ئەسعەد محەمەد ئاغا مێرگەسۆری# یه، دایکم ناوی زەینەب جادر محەمەدئەمینە، 5 برا و 4 خوشکین، من بچوکترین کوڕی شەهید ئەسعەدم، قۆناغی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندیم لە مێرگەسۆر گۆڕەتوو تەواوکردووە بۆ تەواوکردنی قۆناغی پیشەسازیزش ڕووم کردە هەولێر (آعدادیە سناعە وەستا ڕەجەب) بەشی ئۆتۆمبێل، لە تەمەنی شیرەخۆری بە فەرمانی سەرۆکی شۆڕشی ئەیلول باوکم و #محەمەد ئاغا مێرگەسۆری# باپیرم و حسێن و ڕەشید و فاخر و نزار و سەعید و جەوهەر و جەمیل و مەجیدی کوڕانی محەمەدئاغا لە نسکۆی 75 شەهید و زیندە بەچاڵ کران، بەهۆی سەر دانەنواندم و شەڕی ناوخۆی ماڵ وێرانکەری براکوژی لە 1996وە نیشتەجێی شاری سلێمانیم.
خاوەنی دوو منداڵم بەناوەکانی (نەشبیر و خەلان). [1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 384 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!