دەروونناسان و شارەزایانی بواری پەروەردەی منداڵ، لەسەر ئەو منداڵانەی زۆر قسە دەکەن ڕایەکی جیاوازیان هەیە و جەخت دەکەنەوە، یەکێک لە هۆکارەکانی زۆر قسەکردنی منداڵ، بۆ ئاستی بەرزی وشیاریی منداڵەکە دەگەڕێتەوە، بەو مانایەی، پێی خۆشە هەموو شتێک بزانێت، بۆیە زۆر پرسیار دەکات.
یەکێکی دیکە لە هۆکارەکان ئەوەیە، منداڵەکەت حەز دەکات سەرنجی بەرانبەر بۆ لای خۆی ڕابکێشێت و بە شێوەی پرسیارکردن و قسەکردنی زۆر ئەم پێویستییە دەردەخات و پیشانی دەدات، بۆیە پێویستە خێزانەکەی گرنگیی بە منداڵەکەی بدات و وەڵامی قسەکانی بداتەوە و پرسیارەکانی وەکوو پێویست وەڵام بدرێنەوە. [1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 518 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!