گوجیلەی یەک دێرەن
کورد لە کوردەواریدا بۆ تێکەڵی و ئاوێتەبوونی خەسڵەت و خاسیەت و سیفەت و خوو ڕەوشت و ئەدگاری دوو کەس یان دوو کۆمەڵە چەند ئیدیۆمێکی هەیە یەکێک لەوانه: ( گوجیلەی یەک دێرەن) وتراویشە: گوجیلەی یەک کۆریتن، دێڵە سەگ لەکاتی تلەکیندا چەند بێچووە سەگیکی دەبێت، هەموویان لە هەناوی خۆیدا هاتونەتەدەرێ و لە پیتاندنی تۆوی یەک گۆڵەسەگیش سکەکەی کردووە، کەواتە: گوجیلەی یەک دێرە - دێڵە، واتە: زۆر لەیەکترییەوە نزیکن و هیچ جیاوازییەکیان نییە.[1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 344 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!