ناونیشانی بابەت: سیاسەتی ڕقاوی و دژایەتی دراوسێکانمان
ئامادەکردن و نووسین: #پەری محەمەد#
شانسی ئێمەی کورد وایە ڕاست بە دوژمن دەور دراوین ھەموویان گەورەبوونی ئێمە بە مەترسی دەزانن بۆ سەر خۆیان بۆیە ھەر جارەو بە بیانوێکی بێ مانا شەری مالەکانیان دێنە ھەرێمەکەی ئێمە نازانم ئەو ھەموو ڕەقەی تورک و فارس و عەرەب جگە لە شەرفرۆشتن چی ترە؟! ئیران لە ئێراق و ناوچەکە دۆراوە تورەیەکەی دەکاتە درۆنێکەوە لە ڕیگای ھێزە بەکریگیراوەکانی دێت ئارامی ھەولێری پێ تیک دەدات تورک دەیان کێشەی ناوخۆی ھەیە بۆ چەواشەی ڕای گشتی تورکی ھەر جارەو بە بیانوی #پەکەکە# دەیان خروقاتی نابەجی دەکات عەرەبی ئێراق بەو بودجەو پارە زۆرەی نەوت ناتوانن دوو شەقامی مەعقول درووست بکەن دێن لە دەیان ڕیگاوە لە بەغدا کێشە بۆ مافەکانی ئێمە درووست دەکەن لە کاتیکدا ئێمە ئامادەین دۆستی باش بین ئەوان خۆزگە بە مەرگمان دەخوازن گوناحی ئێمە چییە کەوتوینەتە نێوان ئەو ھەموو بەرداشە سەر شۆری و مردن بۆ ئەوانەی چاویان بە پێشکەوتنەکانی ئێمە ھەڵنایەت بۆیە یەکریزی و تەبایی و کۆکردنەوەی ناوماڵی کوردی ھۆی بەھێز بوونمانەو تەنیا چارەسەرە بۆ لە گۆڕنانەی خەونی دوژمنەکانمان. [1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 432 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!