ناونیشانی بابەت: خۆدەرخستن
ئامادەکردنو نووسین: #پەری محەمەد#
زۆربەی ئەو کەسانەی بە (سوتفە و سواڵ) بوون بە سیاسی، بەردەوام وەک سواڵکەر سەیری خەڵکیش دەکەن. دیاردەی ھاوکاریکردنی خەڵکی و بڵاوکردنەوەی لە شوسیال میدیا، کارێکی ناشیرین و بێ مانایە، ساڵانە کۆی ھاوڵاتیانی خۆراوا ملیاران دۆلار دەبەخشن، بەدامودەزگاکانی خێرخوازی، وەک لای خۆمان، کە دەڵێن: (خێرکردن) ، لە ھیچ میدیایەک یان ئەکاونتێک نایبینی کەسیان بێتە سەر شاشەی تیڤییەکان یان وێنەیەک بگرێت و بڵێ ئەوەندە خێرەم کردووە. کورد مادام پەیڕەوی ئایینی ئیسلام دەکات دەبوو وێنەی فەردە برنجێک یان ھاوکاری ھەژاران نەکات، بەپیاوەتی و بڵاوی بکاتەوە. ھەر شتێک دەکەیت وەک ھاوڵاتی ڕۆژاوایی بە بێ دەنگی بیکە، هاوکاری کردنی کەمدەرامەت و هەژاران کارێکی مرۆڤ دۆستانەیە، کە کردت بە ڕیکلام و وێنە، تورێکی قوڕاوی ناھینێت. [1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 415 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!