ئەوەی بە نەفسە ئەلفەکی بەسه
لە ناوچەی خۆشناوەتیدا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (ئەوەی بە نەفسە ئەلفەکی بەسە) ، وتراویشە: ئەو کەسەی کەسە، ئەلفەکی بەسە، هەموو مرۆڤێک خاوەن نەفس و دەروونێکی تایبەتە، ئەوجا ئەو مرۆڤەی دەروونێکی بەرز و بەویقار و سەنگینی هەبێت یەک ئاماژە و هێمای بەسە بۆ تێگەیشتن و ئەنجام نەدانی کارێکی ڕێگەپێ نەدراو و یاساغ و کەم، ئەوەشی دەروونی نزم بێت هەرچی لەگەڵی بڵێیت سوودی نییە، بۆیە لە خۆشناوەتی وتراوە: ئەوەی بەنەفسە، ئەلفەکی بەسە.[1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 154 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!