Kütüphane Kütüphane
Arama

Kurdipedia Dev Kürtçe bilgi Kaynağıdır


Arama Seçenekleri





Gelişmiş Arama      Klavye


Arama
Gelişmiş Arama
Kütüphane
Kürtçe isimler
Olayların kronolojisi
Kaynaklar
Tarih
Kullanıcı koleksiyon
Etkinlikler
Yardım iste
Kurdipedi yayınları
Video
Sınıflamalar
Olayla ilişkili konu
Öğe kaydı
Yeni başlık kaydı
Görüntü gönder
Anket
Yorumlar
İletişim
Ne tür bilgilere ihtiyacımız var!
Standartlar
Kullanım Koşulları
Ürün Kalitesi
Araçlar
Hakkında
Kurdipedi arşivcileri
Bizim hakkımızda makaleler!
Kurdipedia'yı web sitenize ekleyin
E-posta Ekle / Sil
Ziyaretçi istatistikleri
Makale istatistikleri
Font Çevirici
Takvim - Dönüştürücü
Yazım Denetimi
Sayfaların dil ve lehçeleri
Klavye
Kullanışlı bağlantılar
Google Chrome için Kurdipedia uzantısı
Kurabiye
Diller
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Benim Hesabım
Oturum Aç
Destek verme
Şifremi unuttum
Arama Öğe kaydı Araçlar Diller Benim Hesabım
Gelişmiş Arama
Kütüphane
Kürtçe isimler
Olayların kronolojisi
Kaynaklar
Tarih
Kullanıcı koleksiyon
Etkinlikler
Yardım iste
Kurdipedi yayınları
Video
Sınıflamalar
Olayla ilişkili konu
Yeni başlık kaydı
Görüntü gönder
Anket
Yorumlar
İletişim
Ne tür bilgilere ihtiyacımız var!
Standartlar
Kullanım Koşulları
Ürün Kalitesi
Hakkında
Kurdipedi arşivcileri
Bizim hakkımızda makaleler!
Kurdipedia'yı web sitenize ekleyin
E-posta Ekle / Sil
Ziyaretçi istatistikleri
Makale istatistikleri
Font Çevirici
Takvim - Dönüştürücü
Yazım Denetimi
Sayfaların dil ve lehçeleri
Klavye
Kullanışlı bağlantılar
Google Chrome için Kurdipedia uzantısı
Kurabiye
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Oturum Aç
Destek verme
Şifremi unuttum
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Hakkında
 Olayla ilişkili konu
 Kullanım Koşulları
 Kurdipedi arşivcileri
 Yorumlar
 Kullanıcı koleksiyon
 Olayların kronolojisi
 Etkinlikler - Kurdipedia
 Yardım
Yeni başlık
Biyografi
Erik-Jan Zürcher
09-06-2024
Rapar Osman Ozery
Kütüphane
Cumhuriyet Dönemi Azınlık Politikaları ve Stratejileri Bağlamında 6-7 Eylül 1955 Olayları
09-06-2024
Sara Kamele
Kütüphane
İRAN\'DA SİLAHLI MÜCADELE
08-06-2024
Sara Kamele
Kütüphane
Kürt-Ermeni Coğrafyasının Sosyopolitik Dönüşümü (1908-1914)
08-06-2024
Sara Kamele
Kütüphane
Koçgiri İsyanı Sosyo-tarihsel Bir Analiz
01-06-2024
Sara Kamele
Kütüphane
GEZİ İSYANI
01-06-2024
Sara Kamele
Kütüphane
Musul Sorunu ve NASTURÎ İSYANI
01-06-2024
Sara Kamele
Biyografi
Nesrin Uçarlar
01-06-2024
Sara Kamele
Kütüphane
Lozan barış antlaşması (14-07-2023)
20-05-2024
Rapar Osman Ozery
Biyografi
EVDIREHÎM REHMÎ HEKARÎ
23-04-2024
Rapar Osman Ozery
Istatistik
Makale  518,412
Resim 105,450
Kitap PDF 19,429
İlgili Dosyalar 97,433
Video 1,394
Kısa tanım
VİRANŞEHİR AŞİRETLER TARİHİ...
Kütüphane
DERSİM'İN İMDADINA GİDEN KÜ...
Kütüphane
İRAN'DA SİLAHLI MÜCADELE
Kütüphane
DAVA ADAMI
Kütüphane
Cumhuriyet Dönemi Azınlık P...
یادەوەریەکان دەبنەوە بە بەشێک لە ئەدەب، خوێندنەوەیەک بۆ دەقی کورسیی شێرکۆ بێکەس
Kurdipedia, Kürtçe bilgi için en büyük çok dilli kaynaktır! Kürdistan'ın her yerinde arşivcilerimiz ve işbirlikçilerimiz var.
Grup: Kısa tanım | Başlık dili: کوردیی ناوەڕاست
Paylaş
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Değerlendirme
Mükemmel
Çok iyi
Orta
Kötü değil
Kötü
Favorilerime ekle
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!
Öğenin tarihçesi
Metadata
RSS
Seçilen konunun resmini Google'da arayın!
Seçilen konuyu Google'da arayın.
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

یادەوەریەکان دەبنەوە بە بەشێک لە ئەدەب، خوێندنەوەیەک بۆ دەقی کورسیی شێرکۆ ب...

یادەوەریەکان دەبنەوە بە بەشێک لە ئەدەب، خوێندنەوەیەک بۆ دەقی کورسیی شێرکۆ ب...
ناونیشان: یادەوەریەکان دەبنەوە بە بەشێک لە ئەدەب، خوێندنەوەیەک بۆ دەقی کورسیی #شێرکۆ بێکەس#
ئامادەکردن: نەجات نووری

وەختێ‌ باوکم ئەم قسانەی بۆ ئەکردم
بۆخۆی بوو بوو بە کۆڵەکەی ناو مزگەوتێ‌
ئەوەیش دووەم ژنی باوکمە باوەژنمە بووە بە کۆتەی قەساب و
ئەوەیش پوورمە بووە بە تەختەی نووسین و
لەژووری پۆلی یەکەمی قوتابخانەی سەرەتای تەوێڵەدا هەڵواسراوە
ئەوەیش ماممە بووە بە ڕەفەی دوکانێ‌ و
هەر گوێزەکانی لەشی خۆی لەسەر پشتی دانراوە ......)
ئەوەی زۆرکات دەبێتە ئاشکرابوونی ئاماژەکانی پشتی دەق، گەڕانەوەیە بۆ ڕابورد و کە خوێنەر ئەتوانێت وەکوو مێژوو یان وەکوو بەشێکی شاراوە لە یادەوەریەکانی کەسانی تر لەئەدەبدا جارێکی تر وەکوو بەبیرهێنانەوەیەک ئەو شتە شاراوانە بخوێنێتەوە، لە دەقی زۆر لە نووسەران و ئەدیباندا ئاماژەکانی شوێن، یان تەمەنی نووسەر لەدەقەکانیاندا بدۆزێتەوە، کە زۆرکات بەشێک لەو مێژووە لای خوێنەر نەزانراو بووە، کە ئێستا لەدەقێکدا جارێکی تر ئەتوانێت لەزمانی ناو دەقەکەوە، درک بەو مێژووە شاراوەیە بکات و بگەڕێتەوە بۆ ناسینی ناو و شوێن و کەسایەتییەکانی ئەو شوێنەی کە دەقەکە لێی ئەدوێ‌، ئەمەیش ئەبێتە دووجۆر خوێندنەوە لای خوێنەر، جارێک خوێندنەوە بۆ مێژووی شوێنەکان کە لەناودەقەکاندا ناویان هاتووە، جارێکیش خوێندنەوەی دەق وەکوو زمان و ڕووداوەکان کە فۆرمێکی ئەدەبیانەیان وەرگرتووە، ئەم جۆرە دەقانەیش بۆخۆی ئەبێتە دەقێکی باش و خوێنەر ئەتوانێت بەشێک لە ژیانی نووسەر و کەسانی تر بە مێژوویان و یادەوەریەکانیانەوە بخوینێتەوە.
کاک شیرکۆ بێکەس وەکوو ناو وەکوو ئەزموونی شیعر کە بۆخۆی لەدایک بوی شاری #سلێمانی#یە و تا گەورە بوونیشی زۆری تەمەنی بەهەموو ناخۆشییەکانەوە لەم شارەدا بەسەربردووە، جگە لەوەی لەدەنگی باوکێکی شاعیرەوە هەستی بە ئازار و کڵۆڵیەکانی نیشتمان کردووە، بەم هەموو واتایانە ناکرێت خودی شاعیر لەو شتانەی تەمەنی بێدەنگبێت و هەروا لە دوای نووسینی دەیان بەرهەمی شیعری سەرکەوتوو، ئەو ساتانە فەرامۆش بکات، تەمەن نەبووەتە هۆی لەبیرکردنی ئەو ساتە غەمگین و ئازاراویانە، کە لای شاعیر بوونیان هەبوو. ئەم یادەوەریانە و ڕووداوەکانی سەردەمی شاعیر بۆ هەموو ساتەکانی دواجار ئەبێت ببنە بەشێک لە ئەدەب، زۆر لە دەقە ئەدەبیەکان گەرچی وەکوو ئەدەب زۆرکات ئەخوێندرێنەوە، بەڵام خوێنەر ئەبێ‌ بپرسێ‌ ئایا پێکهاتەی ئەم دەقانە بەشێکنین لە مێژوویەکی فەرامۆشکراو یان سەرلەنوێ داڕشتنەوەیان لەناو ئەدەبدا تا بەزیندوویی بمێننەوە. بێگومان زۆری کاری ئەدەب ئاماژەیە بۆ ڕووداو ئەو کێشانەی لە مێژوودا ڕودەدەن، ئەو ڕووداوانە جارێکی تر لەسەر دەستی نووسەر و ئەدیباندا وەکوو دەق ئەخرێنەوە بەرچاوی خوێنەر.
لەدەقی کورسیدا شوێن و مێژووی شارێک یان زیاتر وەکوو نیشانەیەک بۆ نیشتمانی شاعیر لای خوێنەر دەردەکەون، لەم دەقەدا مێژووی نیشتمانێک ئەخوێنییەوە کە لای خوێنەر یان ئەم نەوەیە زۆر کات نادیار بووە، ئەو کات و ڕووداوانە بەناوی زۆرکەسەوە، لە حیکایەتەکانی توڵە نەمامێکی گوێزەوە ئەخوێنینەوە، لەناوچیاکانەوە مێژووی ئەم نەمامە وەکوو مێژووی گەلێکی کڵۆڵ و غەمگین لای خوێنەر دەردەکەوێت. دیارە بەشێکی زۆری نەهامەتییەکانی نیشتمانی شاعیر پڕبوە لەغەدری دەستی کەسانی ترو زۆرکات ئەو غەدرە بووەتە کاولکاری و قڕکردنی هەموو خواستەکانی گەلەکەی، کورد بۆخۆی زۆرکات ئەو قسەیە بەکار دێنێت کە تەنیا چیا پشت و پەنامان بوە. لەم دەقەیشدا جارێکی تر ئەو کاتانەی دار گوێزەکان ئەبنە خواستی قڕکردن و نەمانیان، ئەکرێنە تاتەشۆر و کورسی و قەنەفە و داری سێدارە و... ئەم قڕکردنە بۆ درەختەکان لای شاعیر و خوێنەر نیشانەیە بۆ مێژووی میللەتەکەی و ئەوکارەساتانەی بەسەریدا هاتووە، هەموو ئەو، وێنانەی ئەم دەقەی لێ‌ پێکهاتووە، وێنەیەکی ئاشکرای ئەو ساتە غەمگینانەن کە بەسەر ئەم گەلەدا سەپێنراوە، جوانی ئەم دەقە لەوەدایە خوێنەر لەکاتێکدا دوو حیکایەتی غەمگین بۆ دوو شتی جودا ئەخوێنێتەوە، جارێک بۆ حیکایەتی درەخت و جارێکیش بۆ حیکایەتی مەرگی میللەتێک، ئەو وێنانە تەنیا ناچنە خانەی حیکایەتی دارگوێزێکەوە، بەڵکوو لە ناو حیکایەتی ئەم درەختە غەمگینەوە وێنەکان ئەبنە وێنەی تێکشکانی زۆرکەس کە نەیانتوانیوە وەکوو خواستی خۆیان بگەن بە دوا پلەی هیواکانیان. ئەبنە وێنەیەک کە دەق تێیدا ئەبێتە بەشێک لە هەڵدانەوەی ئەو بارە سیاسیەی شاعیر بۆ دەقەکەی داناوە، ئەو ڕۆژگارە بەهەموو واتاکانییەوە ڕۆژگارێک بووە بۆ مرۆڤ پڕبوە لە تێکشکان و بەرەنگاربوونەوە بۆ مانەوەی نیشتمانێک کە ویستراوە بەسوتماک بکرێت. لەم دەقەدا هەوڵەکان بۆ خستنەڕوی ڕاستی ئەو ڕۆژگارەیە کە زۆرشت تێدا بەرەو فەنابوون ڕۆیشتون، تەنیا یادەوەریەکان نەبێت دواجار ئەتوانن لەدەقێکی وەکوو کورسیدا بەشێک لەو فەنا بوونەمان بۆ زیندو بکەنەوە.
گەر تەمەن تەنیا بۆ مانەوەی جەستەبێت لای زۆرکەسی ئاسایی تا زیاتر ژیان ببینێ‌، ئەوا لای هەندێک کەس بەتایبەت لای شاعیر و گەورە ناودارانی دونیا ئەم بۆچونە شتێکی تر بەخۆیەوە ئەبینێ‌، ئەویش خوێندنەوەی ئەو یادەوەریانەیە کە هەمیشە ئەبنە بەشێکی دانەبڕاو، بۆباری کۆمەڵایەتی و ڕامیاری ئەو مێژوەی لای خوێنەر بەنادیاری ماوەتەوە. زۆرکەس ئەتوانێت لەسەرچەند پەڕەکاغەزێک ئەو یادەوەریانە بنووسێتەوە، یان بیانگێڕێتەوە کە لای ماونەتەوە، بەڵام ئەو یادەوەریانە لای هەندێک شاعیری ناودار لەناو دەقێکی نووسراوی ئەدەبیانەداو وێنەکانی ڕابوردوو ئەهێننەوە یادی خوێنەر، ژیان بۆخۆی زۆرکات ئەبێتە ئازارێکی گەورە بۆ تەمەنی مرۆڤ، کێ‌ هەیە لەکەسێکی ئاسایی بۆ مەرگی ئازیزێکی بەدرێژایی تەمەنی ئازاری تووش نەهاتبێت و هەموو یادەوەریەکانی ڕۆژانەی لەبەرچاو نەبێت، بەڵام نەتوانراوە وەکوو دەق لای کەسانی تر بناسرێت، لای زۆر شاعیر یان لای زۆر لە نووسەران و ئەدیبان، ئەم یادەوەریانە تەنیا نابنە بەشێکی شاراوەی کەسەکان، بەڵکوو زۆرکات لە دوای تێپەڕبوونی چەندین ساڵا لەتەمەن ئەو یادەوەریانە، دێنەوە ناو بیری شاعیر و بیرمەندان و لەچوارچێوەی دەقێکی ئەدەبیدا یان لە نووسینەوەی بیرەوەرییەکاندا شوێنی خۆیان ئەگرن، هیچ لەوەجوانتر نییە یادەوەری جیا لەنووسینەوەی یادەوەریەکان وەکوو پەڕتووکێکی سەربەخۆ، لەناو دەقێکی ئەدەبیدا جێگەی بکرێتەوە، زۆرکات بەهۆی نەبوونی خوێندن و نووسینەوە لای کورد هەزاران یادەوەری جوان و ئازاراوی لەگەڵا خاوەنەکانیاندا مەرگ بردونی، لەناوچونی و، ونبوونی ئەو یادەوەریانە کۆمەڵە دەقێکی نەنووسراوەن کە نەتوانراوە وەکوو خۆیان بگەیەنرێنە نەوەیەکی تر. بۆ ئەوەی تەمەن بە هەموو یادەوەریەکانییەوە، جارێکی تر بۆ فەنابوون نەڕوا، بەر لەم فەنابوونە ئێستا زۆر هەوڵی جوان هەیە، لەدەقە ئەدەبیەکاندا یادەوەریەکانی منداڵی یان یادەوەری کارەسات و تێکشکانەکان بە هەموو ماناکانی جەنگ و عەشق و ئازارەکانیشەوە ئەخرێنە ناو دەقە ئەدەبیەکانەوە، یان لەیادەوەریەکانی زۆر کەسدا لەم ساڵانەی دوایدا توانراوە وەکوو دەق بنووسرێنەوە، ئەم هەوڵانە بەشێکە لەو نووسینە دەگمەنانەی کە خوێنەر بۆی هەیە زۆرشتی ڕابوردوو لەم تێکستانەدا بخوێنێتەوە.
هەرچۆن لای کاک (شێرکۆ بێکەس) ی شاعیر لەدەقی (کورسیدا) ئەو یادەوەریانە جارێکی تر لە دوای دەیان تێکستی تر، لای خوێنەر ئەبنەوە بە یادەوەریەکی زیندو، لای ئەو خوێنەرانەی ئەم دەقە ئەخوێننەوە لەناو هەر چەند دێڕێکدا وێنەیەکیان بۆ درووست ئەبێت، ئەم وێنانە ئەبێتە زیندوترین یادەوەری بۆ ئێستا، کە لەزەینی خوێنەردا ڕەنگە دەمێک بوبێت نەمابن، بۆ یەکەم جارە منی خوێنەر لە دوای خوێندنەوە زۆر دەقی شیعری شاعیرانی تر، درەنگ توانیم لەدەقی کورسیدا بێدابڕان وشە بەووشە زۆر یادەوەری جوان لەڕابوردوو بگەڕێتەوەڵام، یادەوەری جەنگ و تێکشکان وناوی کەسەکان و دوکان و شەقامەکانی شارێک کە لەحیکایەتەکانی کورسی یەوە جارێکی تر شیرکۆ بێکەسی شاعیر شتە ون بوەکانی شاری لا دۆزینەوە، هەروەکوو ئەوەی بۆخۆم بەشێک بووم لەو یادەوەریانەی لەم دەقەدا هەیە، ئەم هەوڵە یەکێکە لەو هەوڵە جوانانەی کە زۆر دەگمەنە خوێنەر لە دوای خوێندنەوەی بتوانێت هەم کورسی و هەم شاعیر و هەم یادەوەریەکانی بیر بچێتەوە، زۆر کەمن ئەو نووسەرانەی ئاوایی ئەتوانن شتە لەبیرکراوەکان وەکوو کورسی و بەردو درەخت و شتەکانی دەورو بەرمان بخەنە ناو دەقێکی ئەدەبی وەکوو کورسی یەوە و جارێکی تر بە سەلیقەیەکی زمانەوانی جوانەوە یادەوەریەکان بیر خوێنەر ئەهێننەوە.
مێژوو لەم دەقەدا لە ڕێگەی یادەوەریەکانەوە ئەبێتە جێگەی پرسیار و پرسی گەشتێکی ئازاراوی بەناو دیرۆکی وڵاتێکدا کە شاعیر سەرکەوتوانە ئەم پرسەی گواستۆتەوە بۆ ناو دەقێکی کراوە لە شیعرو پەخشان و یادەوەری، یادەوەریەکی هەست بزوێن و غەمگین، نەک وەکوو ئەوەی بەساڵ و بەمانگ تێیدا یادەوەریەکان لەشێوەی یادەوەری جەنگاوەرێکدا بنووسرێتەوە، یادەوەریەکانی ناو تێکستی (کورسی) ئەو یادەوەریانەن مەگەر تەنیا شاعیرێکی وەکوو شێرکۆ بێکەس، بتوانێت هەر لەیەکەم دێڕەوە بمانباتەوە ناو یادەوەریەکانی سرووشت و هەربۆخۆی جارێکی تریش ئەمانباتەوە بۆ یادەوەریەکانی ناو شاری سلێمانی و زۆر لە کەسە غەمگینەکانی ناو ئەم شارەمان بەبیردێنێتەوە، لەم تێکستەدا مێژوو ئەبێتە گەڕانی خواستەکانی زۆرکەس و لەزمانی ئەو کەسانەیشەوە، مێژووی تێکشکان و یادەوەریە نەنووسراوەکان تێدا ئەخوێنینەوە، ئەم گەڕانەوانە لەم دەقەدا بەشێکە لەو یادەوەریانەی شاعیر بۆخۆی زۆری دیون ومنداڵی خۆیشی لەم شارەدا بەسەر بردووە، بەر لە هەموو شتێک لە دوای گەورە بوونی لە دوایی ئەو هەموو ئازار و ساتە ناخۆشانەی تەمەنی پێدا تێپەڕیوە، ئەیەوێت پێمان بڵێت نەوەیەک هەیە ئێوە خەریکە بیرتان دەچێتەوە، ئێوە ئێستا مەرگی زۆری ئەو کەسانەتان لەبیر نەماوە، کە لەم شارەدا هاتون وچون، پێمان دەڵێت سرووشتیان بە درەخت و بە ئاو و بە بەردیوە سووتان، ئێوە لەیادتان کردون، لەم دەقەوە هەست بە هەمووساتەکانی تەمەنی شاعیر دەکەین، کە بە ئازار و گەورەبوونییەوە، لەناو ماڵەکەی بێکەسی شاعیری باوکدا، لەناو کۆڵانەکانی حاجی حان و سابوونکەراندا وردەوردە گەورەبوو، ئەو شاعیرەی ئێستا نایەوێت هەموو ئەو یادەوەریانە بۆ فەنا بوون باڵبگرنەوەو لەگەڵا پیربووندا لەیاد بچنەوە، کەم دەق ئەبینی توانیبێتی وەکوو ئەم دەقە وشە بەووشە بۆ ناو یادەوەریەکان بمانبات، کورسی ئەبێتە زمان حاڵی گێڕانەوەی یادەوەریەکان و دەیان وێنەی هەست بزوێن وسەرسامکەرت بۆ ئەخوڵقێنێ‌، ئەو وێنانەی لەم دەقەدان خوێنەر ئەباتەوە بۆ تەماشاکردنی سەدان وێنەی ڕەش ‌وسپی کە ڕەنگە تەنیا شێرکۆ بێکەسی شاعیر لە دوای گۆرانی شاعیر بەم شێوەیە توانیبێتی لە زەینماندا ئەو وێنانە بەرجەستە بکات و جارێکی تر وێنە ون بووەکانی شارو نیشتمانمان بۆ بخاتەوە سەر کاغەزو لەناو دەقێکی کراوەدا هەست بەجوانی ئەو وێنانە بکەین، گۆرانی شاعیر سرووشت وەکوو خۆی لە یادەوەریماندا وێنە ئەکێشێ‌ (دەشتی تەخت و پان، دەریای سەوزایی خاڵ خاڵ تیا دیارە شوێنی ئاوای) گۆران جوانتر لەوێنەی فۆتۆگراف زۆرکات وێنەی سرووشتمان لە شیعرەکانیا بۆ ئەخوڵقێنێ‌، ئێستایش شیرکۆ بێکەسی شاعیر لەناو دەقێکی پڕ لەماناو وێنەی جوانکاریدا، حیکایەتی نەمامێکی گوێز ئەکاتە حیکایەتی شارێک و لەسرووشتەوە جارێکی تر ئەگاتە ناو کۆڵانەکانی شار..
دارمێینەم ئەبردە ناو تەلان و
لە تێئاڵانی شەوگاردا
پەنجەی دەست و پەنجەی قاچ و
چاوەکانمان، دائەگیرسان
ئەبوون بەشەم)
وێنەکانی ناو ئەم تێکستە زۆرن، خوێنەر هەریەکەیانی لائەبێتە وێنەیەکی ڕەش و سپی، بەڵام بەنرخ و گران، ئەو وێنانەی کە ئەم دەقەی لێ‌ پێکهاتووە، خوێنەر زۆرباش ئەتوانێت یان وێنەکێشێک ئەتوانێت دەیان تابلۆی جوانی ناو وشەکان بگوێزێتەوە بۆ سەر کاغەز.
شاعیر (با) ت بۆ ئەکاتە شاعیرێکی شێت و وێتی پێخاوسی شەرواڵ دڕاوی سەرگەردان ، منداڵی شاعیر بووەتە خوڵقاندنی ئەم هەستە ، کوچەوکۆڵانەکانی سلێمانی بۆ منداڵی شاعیر بووەتە وێنەیەکی بەرجەستە کراو هێشتا لەم تەمەنەیشدا ئەو وێنە غەمگین و ئازاراویانە بوونیان وەکوو خۆی ماوە، بەوهەموو یادەوەریانەوە ئەو، وێنانە ئەگەنە ناو پەڕەکانی کورسی و وشە بەووشە خوێنەر زۆر شوێنی سلێمانی بۆ ئەو سەردەمانە ئەخوێنێتەوە، ئەم کارەی شاعیر بەشێکە لەو تێکستە جوانەی کە لەباغەکانی (تەوێڵەوە) ئەمان گەیەنێتە ناو شەقام و کۆڵانەکانی شاری سلێمانی، لە زمانی درەختێکەوە تا خودی شاعیر ئەم ناسینە درێژئەبێتەوە بۆ مێژوویەکی خۆڵ لێ‌ نیشت و تۆزاوی کە شاعیر جارێکی تر دێت ناونیشانی ئەو تەمەنە ڕابوردوەمان بۆ ئەگێڕێتەوە، بەتەنیا ئەم دەقە بریتیی نییە لە دەقێکی شیعری و خوێنەر وەکوو شیعر و پەخشان تەعامولی لەگەڵدا بکات، بەڵکوو دەقێکە کە لەهەر پەڕەگرافێکیدا خوێنەر لەسەر زۆرمانا ڕائەوەستێت و پێویستی بە گەڕانەوەیە بۆ زۆر ناو شوێن کە لەم دەقەدا ناویان هاتووە، ڕاستە ئەم دەقە وەکوو شیعرو پەخشان کورسیان پێکهێناوە، گێڕانەوەیش لەزمانی کورسیی یەوەیە حیکایەت خوانیش لەدوو ناونیشانی جوداوە دەقەکە تەواو دەکەن، ئەم دەقە یەکێکە لەو شاکارە جوانانەی پەڕتووکخانەی کوردی شانازی پێوەدەکات ، دەقێکە مێژوویەکی لەیادکراو وەکوو ڕۆمان لای خوێنەر ئەدۆزێتەوە و هەوڵێکە لەو هەوڵانەی کە تا زەمەنێکی زۆرتریش ئەتوانین بە یەکێک لە دەقە ناوازەو جوانەکانی ئەدەبی کوردی دابنێین.
بۆ ئەوەی زیاتر شاری سلێمانی لەم دەقەدا بناسین شاعیر لەگەڵ تێکستەکەیدا، ئەلبومێکی وێنەی (28) کەسایەتی و ئەدیبی ئەم دەڤەرەمان بۆ ئەخاتە ناو حیکایەتەکانی کورسییەوە، ئەو وێنانە بە وشە، تەمەن و باڵاو شوێنی ئەو، ئەدیب و کەسایەتییانەمان بۆ بەرجەستە دەکات .... دیلان لەماڵ هاتە دەرێ‌ ... قاتێکی تازەی زەیتوونی لەبەرداو، بۆینباخێکی سووری لەملداو تاسەر ناوک شۆڕ و قژی ڕەشی داهێنراو و بەبریسکەو خوێنی لاوێتیش لە لەشیدا قوڵپی ئەدا) (قانع لەنانی برژاو و لە کونجی و کەشک و دۆینەی و لەڕێحانەی گوێ‌ ئاو ئەچوو....) ئەو کاتانەی خوێنەر لەسەر ناوی هەر کام لەم ناوانەی ناو تێکستەکە ئەوەستێ‌، هەستێکی جوان ئەیباتەوە بۆ مێژووی ئەم شارە، کە هەموومان دەزانین بێ‌ ئەم کەسانەی ناو دەقەکە، مێژووی شاری سلێمانی ناتەواو ئەبێت، شاعیر تا ئەو کاتانەی ئەگاتە سەرناوی هەریەکەیان لەشوێن و کاتی خۆیدا، ئەو کەسانە بەخوێنەر ئەناسێنێ‌، ئەم کردارەیش بەدوا هاتنی ئەو یادەوەریانەیە کە خودی شاعیر بۆ خۆی بەهەموو ئازار و خۆشییەکانەوە بەشێکی زۆری تەمەنی ئەو کەسانەی وەکوو خۆی هێناوەتە ناو تێکستەکەوە. شاعیر لەدێڕەکانی یەکەمی ئەم دەقەدا ناونیشانی خۆیی و شوێنی یادەوەریەکانی دەستنیشان دەکات و دواتر کورسی ئەکاتە حیکایەتخوانی یادەوەریەکانی و دەق ببێتە دەقێکی چیرۆک ئاساو لەناو جوانی دێڕی شیعرو پەخشاندا کورسی تەمەنێکی پڕ لەحیکایەتمان بۆ ئەگێڕێتەوە، حیکایەتی تەمەنی نەمام، و گەورە بوون و بڕینەوەی درەخت، خوێنەر بەم دێڕانە ئەکەوێتە شوێن ناسین و حیکایەتی درەختەکان، کە لەم تێکستەدا بەشێوەیەک حیکایەتی کورسی بوون و فەنابوونی درەخت داڕێژراوە، خوێنەر هەست بە زامی درەخت و ناسینی نەوەکانیان دەکات و لە عیشق و چەمینەوەی بەر بایشدا ئەیانناسێ‌:
(لەو دەمەدا ناو قەدم ناو قەدی هێزو
گۆڕەی ئارەزووم لە لقما گڤەی تەڕ تەڕ
وەکو و باڕژن بکەن گەڵام بە هەزار دەم .
یان ئاوێنەبم بۆ قاقای ڕوبارو چەم
دارمێینەم ئەبردە ناو تەلان و
لە تێئاڵانی شەوگاردا
پەنجەی دەست و پەنجەی قاچ و
چاوەکانمان، دائەگیرسان
ئەبوون بەشەم)
بەمەیش خوێنەر لەدوو ڕووەوە ئەم تێکستە ئەخوێنێتەوە، تێکەڵا بوونی حیکایەتەکانی مرۆڤ و درەخت، کە زۆرکات لێرە ڕووداو کارەساتەکان وەکوو یەک درەخت و مرۆڤ بە یەکەوە قڕدەکەن، لەو ئەودێڕانەی سەروەدا، ئەبێت بڕوا بەوەیش بهێنین کە تەنیا مرۆڤ نابێتە خاوەنی یادەوەری وحیکایەت، بەڵکوو لەناخی درەختەکانیشدا زۆر حیکایەتی جوان و شاراوە حەشاردراوە، کە ڕەنگە درەختیش بیتوانیایە شتێک بۆ یادەوەریەکانی خۆی بکات، ئەوا زۆر لەو شتانەی ناخی دەگەیان بە مرۆڤ کە سەدان حیکایەت و شتی جوانی لێوە وەرئەگیرا، لێرەوە شاعیر بووەتە زمان حاڵی درەخت و دێت لەناو دێڕەکانی کورسیدا ئەو جوانی و ئازارانەی درەختمان لەبیری خۆیان بۆ ئەکاتە حیکایەتی نەمریان، لەم تێکستەدا جارێک شاعیر ئەبێتە حیکایەتخوانی یادەوەریەکانی درەخت و غەم و عەشقی درەخت ئەگێڕێتەوە، جارێکی تر کورسی ئەبێتە حیکایەتخوانی ناو تێکستەکەو بەدوو ڕوودا، یادەوەریەکانی شاعیر و شاری سلێمانیمان بۆ ئەگیڕێتەوە، تا حیکایەتەکانی کورسی کە لەنەمامێکی گوێزەوە گەورەبووە تا بووە بە دارگوێزێکی گەورەو دواتریش لەم گەورە بوونەدا، تا بەکورسی بوونی خۆی یادەوەریەکانی ئەگێڕێتەوە:
(... وەختێ‌ باوکم ئەم قسانەی بۆ ئەکردم
بۆخۆی بوو بوو بە کۆڵەکەی ناو مزگەوتێ‌
ئەوەیش دووەم ژنی باوکمە باوەژنمە بووە بە کۆتەی قەساب و
ئەوەیش پوورمە بووە بە تەختەی نووسین و
لەژووری پۆلی یەکەمی قوتابخانەی سەرەتای تەوێڵەدا هەڵواسراوە
ئەوەیش ماممە بووە بە ڕەفەی دوکانێ‌ و
هەر گوێزەکانی لەشی خۆی لەسەر پشتی دانراوە ......)
خوێندنەوەی ئەم دەقە خوێنەر بۆ کاتەجوانەکان و هەموو ئەو ساتە غەمگینانەی تووشی شاعیر هاتووە ئەگەڕێنێتەوە: (منی نووسەری ئەم دەقە، دێرزەمانە، لەم شارەدا، چۆن با یەکی شێت و وێتی پێخاوسی شەرواڵ دڕاوی سەرگەردان، دێم و دەچم ‌و، جارێک ئەبم بەشیعرێکی مەست و سەرخۆشی مەیخانە...) تێکستی کورسی، کۆکردنەوەی زۆر ساتی جوان و زۆرساتی پڕ گوناهیشە، هەموو ئەو ساتانە پێکەوە، لە حیکایەتەکانی کورسییەوە ئەبنە تەواوکەری ڕۆژ ژمێرێ‌ کەسێک، کە هەموو ئەو ساتانەی لا ئەبێتە ساتی بەنرخ و هەموو شتە خراپەکان ناتوانن ئەو ساتانەی لێ‌ دوربخەنەوە، تا ئەو ئەبێتە کۆی ئەو هەموو غەمەی لەناو حیکایەتەکانی کورسی وە جارێکی تر ئەنووسرێنەوە، تەمەنی کورسی (کە تەمەنی کەسێکی ناو کۆی هەموو ناخۆشییەکانە) هەمووساتەکانی بۆ عەشق و بۆ گریان و بۆ کارەساتەکان ئەباتەوە، باوەڕهێنان بەسەرەتای خوزگەکانی شاعیر، کە دواتر ئەبێتە پێناسەی زۆرغەمی گەورە، ئەو سەرەتایانە لای شاعیر و هەموو هاوڕێکانی کە ڕۆژگارێک دەیان خۆزگەیان بۆ شتی جوان و هێنانەدی خەونەکانیان بووە، دیارە ئەو خۆزگانە نەبوونەتە خۆزگەی ڕاستەقینە و زۆرکات وەکوو تەمێکی سپی پەرت بووەتە ناو دونیای کارەساتەکانەوە، بۆیە لەم تێکستەدا خۆزگەکان بە تێکشکاوی دێنە ناو دونیایەکی جەنجاڵا و پڕناخۆشیوە: (سەیر ئەوە بوو، لە دواییدا، پاش چەند ساڵێ ئەوەی ئاواتی خواستبوو ببێ‌ بەپێشانگای پەڕتووک بوو بەدۆڵابی حاجەت و ئەوەی ئەیویست ببێ‌ بە سیسەمی ژن و مێردێ‌ ، بەختی نەبوو ، بووبە تەختەی تاتە شۆرو، ئەوەی خەونی بە بەلەمیشەوە ئەبینی. بوو بە دارەمەیتی مزگەوت ، ئەوەی ئاواتی ئەوەیش بوو ببێ‌ بە سەوڵا کردیان بەداری سێدارە )
شاعیر لە پشت ئەم دێڕانەوە جەستەی دەیان کەسمان پێ‌ ئەناسێنێ‌، کە بۆیان نەکراوە بگەن بە خواستی عەشق و خواستی سەفەرە دورو درێژەکانی تەمەنیان، شاعیر شتێک ناڵێت کە بۆخۆیشی بەدەر بوبێت لەو داڕمانی خۆزگانە، تەمەن ئەتباتەوە بۆ بەردەم دەیان کێشەی ناو کۆمەڵگەو، تۆیش ناتوانی بەر بە چارەنووسی ئەو شتانە بگری کە دێنە ناو ڕێڕەوی ژیانتەوە، ئەوەی شاعیر لە منداڵی و لاوێتیدا ویستویەتی یان ئەو هەڤاڵ و هاوڕێیانەی خۆی کە هەریەکەیان بۆ شتیک ئەژیان ، بە پێچەوانەی ئەو خواستانە ئەکەونە بەردەم دەیان بەدبەختی و دورکەتنەوەوەی دەیان ساڵ و مەرگەوە:
ئەوەی ئاواتی
ئەوەیش بوو ببێ‌ بەسەوڵ کردیان بەداری سێدارە.
مردنی خۆزگە و ئاوابوونی ئاواتەکان بەم دێڕە جوانانە خوێنەر بۆ زۆر یادەوەری تاڵ و غەمگین ئەباتەوە، مێژوویەکی دێتەوەیاد کە وێنەکان تێیدا بوونەتە سوتماکی سەردەمانێکی پڕ ئێش و ئازار، چی لەوە گرانترە مرۆڤ بۆ عەشق بژی کەچی لەناو گەردەلولی نەهامەتییەکاندا عەشقت بکوژن، شاعیر لەنێوان ئەم خەونانەدا کە زۆریان نایەنە دی و بەشێک لە تەمەن ئەبەن، ئیتر ئەبێت ئەو ڕابوردوە بە جۆرێکی تر بهێنێتەوە ناو یادی خۆی و خوێنەر، ئەویش تەنیا کۆکردنەوەی ئەو ساتە دوور لەدەست چوانەیە کە لەناو دەقێکی وەکوو کورسیدا جارێکی تر ئەبنەوە بە بەشێک لە تەمەنی شاعیر، ئەویش وەکوو تێکستێکی کراوە بۆیە لێرەیشەوە بە دیوێکی تردا خوێنەر هەست بەو تەمەنە دەکات کە شاعیری پێدا تێپەڕیوە، هێنانەوەی ئەو تەمەنە بۆلای خوێنەر بەشێکی ئەو ئازارانەیە کە شاعیر نایەوێت تەنیا بۆخۆی ئاگاداری بێت، بەڵکوو ئەیەوێت لەناو دەقێکدا خوێنەر بەو ئازارانە بناسێنێت، بەمەیش خوێنەر هەرزوو لەناو دەقەکەدا حیکایەتەکان ئەباتەوە بۆ حیکایەتی ئەوساتانەی کە شارێک ئەبێتە پێناسەی ئەم دەقە و شاعیرەکەی.
باوک لێرەوە ئەبێتە ئەو دێڕانەی کە هەر لەسەرەتای ئەم تێکستەوە هەست بەبوونی دەکەین، منداڵی شاعیر ئەبێت چی لەباوکێکی مەست و شاعیر ویستبێت وا بەغەمگینی لە دێڕەکانی ناو تێکستەکەیەوە، جارێکی تر تەمەنی باوک و حیکایەتەکانیمان بۆ ئەگێڕێتەوە، شاعیر ئەزانێ‌ باوکی چەند شیعری خۆشوویستوە چەندیش بە دەردەسەری ژیانی گوزەراندوە، گەڕانەوە بۆ لای تەمەنی باوک لەم تێکستەدا بەشێکە لەو یادەوەریانەی کە ناکرێت دەستبەرداری ببێ‌
(... وەختێ‌ باوکم ئەم قسانەی بۆ ئەکردم
بۆخۆی بوو بوو بەکۆڵەکەی ناو مزگەوتێ‌ ...)
ئەم وێنەیە ساتەکانی فەنابوونی باوک ئەگرێتەخۆی، ئەبێتە وێنەیەک کە شاعیر تاکوو ئێستایش هەر بۆ دووری باوک دڵا تەنگ ئەبێت. لەم وێنەیەدا ئازارێک هەست پێدەکەی کە تاسەر شاعیر بۆ ئەو ساتانە لە غوربەتایە، هەموو ئەم وێنانە لای ئێستای شاعیر بەم هەموو غوربەتەوە بەم هەموو زریانی تەمەن و کارەساتانەوە بەم هەموو وێنە شێواو ناجۆرانەوە، هێشتا لەبیر نەچونەتەوە. وەکوو یادەوەری شاعیر جارێکی تر لەم دەقەدا ناوی زیاتر لە (28) کەس هاتووە لە کەسانێک کە ڕەنگە هەریەکەیان بۆ خۆیان سەدان یادەوەریان لەگەڵ مەرگی خۆیاندا بردبێت بۆ فەنا بوون، گەرچی ئەو کەسانە بەپیشە و بە کردار زۆر لەیەک جودا بوون، بەڵام لەم دەقەدا ئەبنە بەشێک لە مێژووی شارێک وخوێنەر جارێکی تر ئەتوانێت هەریەکەیان لەناو وێنەکانی ئەم دەقەدا بدۆزێتەوە، ناوهێنانی ئەو کەسایەتییانە، گەڕانەوەیە بۆهەڵدانەوەی یادەوەری ئەوانەی کە هێشتا نەتوانراوە وەکوو خۆی ساتە جوانەکانی ئەوناوانە لە مێژووی ئەم شارەدا بەخوێنەر ئاشنا بکرێت، بۆیە ئەم دەقە ئەبێتە بەشێکی ئەو مێژوەو جارێکی تر ئەتوانین لە حیکایەتەکانی کورسی و شاعیر خۆیەوە باشتر بەوێنە و ساتە فەرامۆشکراوەکانی ئەو زاتانە بگەین، دووبارە هێنانەوەی ناوی خەڵکانێکی تر وەکوو شاعیر و کاسب کارو تێکۆشەر وهەژار و کڵۆڵەکان بۆ ناو دەقێکی ئەدەبی هەروا لای زۆرنووسەر سەرکەوتو نابێت، گەر نووسەر بۆخۆی شارەزاییەکی ورد و ئەزموونی نەبێت لە مێژووی شارو یادەوەریەکانی خەڵکەکەیدا، دانانی ناوی ئەو کەسانە لەناو دەقەکەیدا بۆ خۆی کارێکی گرانە، ناکرێت پەیڕەوی کات و شوێنی تەمەنی ئەو کەسانە وەکوو خۆیان لەدەقدا، دابەشی سەر دێڕەکان نەکرێت، لەناو تێکستی کورسیدا ئەو ناوانە لای شاعیر دابەشی سەرکات و شوێنی خۆیان کراون، لە هەر وێنەیەکیدا ئەو کەسایەتییانە ئەبنە بەشێکی ترو خوێنەر ئەکەوێتە ناو گەڵاڕێزانی تەمەنی ئەو کەسانەوە کە تەمەنێکی غەمگینیان لەم شارەدا تێپەڕاندوە.
خوێندنەوەی تێکستی کورسی ئەمانباتەوە بۆ ژیانەوەی ئەو یادەوەریانەی کە لەبیری زۆرمان چونەتەوە. ئەمانباتەوە بۆ ئەوساتانەی کە ئیتر شار ئەبێتە جێگەی فەنابوونی زۆر یادەوەری جوان و مەگەر جارجار بتوانین لەدەقێکی وەکوو کورسیدا ئێمەیش و ئەوانەی دواتریش دێن بەو ساتە غەمگینانە ئاشنابین. نووسین لەسەر ئەم دەقە زۆری تری ئەوێت، تەنیا ئەتوانم بڵێم ئەوخوێنەرەی ئەیەوێت بەشێک لەیادەوەریە شاراوەکانی سلێمانی بدۆزێتەوە با لەناو وێنەکانی دەقی کورسیدا بیان خوێنێتەوە .
(سەیر ئەوە بوو، لە دواییدا، پاش چەند ساڵێ‌ ئەوەی ئاواتی خواستبوو ببێ‌ بەپێشانگای پەڕتووک بوو بەدۆڵابی حاجەت و ئەوەی ئەیویست ببێ‌ بە سیسەمی ژن و مێردێ‌ ، بەختی نەبوو ، بوو بەتەختەی تاتە شۆرو، ئەوەی خەونی بە بەلەمیشەوە ئەبینی. بوو بەدارەمەیتی مزگەوت ، ئەوەی ئاواتی ئەوەیش بوو ببێ‌ بە سەوڵ کردیان بەداری سێدارە )
کورسی ... شیعر ... شێرکۆ بێکەس... [1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 398 defa görüntülendi
HashTag
Kaynaklar
[1] İnternet sitesi | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ئاوێنە - 08-07-2023
Bağlantılı yazılar: 2
Kütüphane
Tarih ve olaylar
Yayın tarihi: 05-08-2022 (2 Yıl)
Belge Türü: Orijinal dili
İçerik Kategorisi: Kitap açıklaması
İçerik Kategorisi: Edebi
Yayın Türü: Born-digital
Teknik Meta Veriler
Ürün Kalitesi: 99%
99%
Bu başlık Rojgar Kerkuki tarafından 08-07-2023 kaydedildi
Bu makale ( Shadi Hêssên Ibrahim ) tarafından gözden geçirilmiş ve yayımlanmıştır
Bu başlık en son Shadi Hêssên Ibrahim tarafından 08-07-2023 tarihinde Düzenlendi
Başlık Adresi
Bu başlık 398 defa görüntülendi
Kurdipedia Dev Kürtçe bilgi Kaynağıdır
Biyografi
AHMET KARDAM
Biyografi
JAKLİN ÇELİK
Biyografi
MEHMET EMİN SEVER
Kütüphane
Koçgiri İsyanı Sosyo-tarihsel Bir Analiz
Biyografi
Pervin Çakar
Kütüphane
GEZİ İSYANI
Biyografi
Nesrin Uçarlar
Biyografi
Reşan Çeliker
Resim ve tanım
1905 Mardin
Kısa tanım
Hamidiye Alayları ve Kürdler
Biyografi
İbrahim Küreken
Biyografi
Erik-Jan Zürcher
Kısa tanım
'Kürdistan Fedaisi' Muşlu Hilmi Yıldırım
Kısa tanım
“ÇOĞUNLUK İKTİDARI VE AZINLIK DİRENİŞİ: TÜRKİYE’DE KÜRTÇE DİL HAKKI” Milliyetçiliğe karşı dönüştürücü direniş Söyleşi
Kısa tanım
VİRANŞEHİR AŞİRETLER TARİHİ VE MILLANLAR
Kütüphane
Kürt-Ermeni Coğrafyasının Sosyopolitik Dönüşümü (1908-1914)
Kütüphane
Cumhuriyet Dönemi Azınlık Politikaları ve Stratejileri Bağlamında 6-7 Eylül 1955 Olayları
Biyografi
Dilan Yeşilgöz-Zegerius
Resim ve tanım
Mardin 1950 hasan ammar çarşisi
Biyografi
Kemal Astare
Resim ve tanım
Erbildeki Patlama 19 kasım 2014
Kısa tanım
Süleymaniye'de tarihi keşif: Lolo Krallığına ait saray kalıntıları bulundu
Kütüphane
İRAN'DA SİLAHLI MÜCADELE

Gerçek
Kısa tanım
VİRANŞEHİR AŞİRETLER TARİHİ VE MILLANLAR
07-06-2024
Sara Kamele
VİRANŞEHİR AŞİRETLER TARİHİ VE MILLANLAR
Kütüphane
DERSİM\'İN İMDADINA GİDEN KÜRDİSTAN FEDAİSİ MUŞLU HİLMİ YILDIRIM
08-06-2024
Sara Kamele
DERSİM\'İN İMDADINA GİDEN KÜRDİSTAN FEDAİSİ MUŞLU HİLMİ YILDIRIM
Kütüphane
İRAN\'DA SİLAHLI MÜCADELE
08-06-2024
Sara Kamele
İRAN\'DA SİLAHLI MÜCADELE
Kütüphane
DAVA ADAMI
09-06-2024
Sara Kamele
DAVA ADAMI
Kütüphane
Cumhuriyet Dönemi Azınlık Politikaları ve Stratejileri Bağlamında 6-7 Eylül 1955 Olayları
09-06-2024
Sara Kamele
Cumhuriyet Dönemi Azınlık Politikaları ve Stratejileri Bağlamında 6-7 Eylül 1955 Olayları
Yeni başlık
Biyografi
Erik-Jan Zürcher
09-06-2024
Rapar Osman Ozery
Kütüphane
Cumhuriyet Dönemi Azınlık Politikaları ve Stratejileri Bağlamında 6-7 Eylül 1955 Olayları
09-06-2024
Sara Kamele
Kütüphane
İRAN\'DA SİLAHLI MÜCADELE
08-06-2024
Sara Kamele
Kütüphane
Kürt-Ermeni Coğrafyasının Sosyopolitik Dönüşümü (1908-1914)
08-06-2024
Sara Kamele
Kütüphane
Koçgiri İsyanı Sosyo-tarihsel Bir Analiz
01-06-2024
Sara Kamele
Kütüphane
GEZİ İSYANI
01-06-2024
Sara Kamele
Kütüphane
Musul Sorunu ve NASTURÎ İSYANI
01-06-2024
Sara Kamele
Biyografi
Nesrin Uçarlar
01-06-2024
Sara Kamele
Kütüphane
Lozan barış antlaşması (14-07-2023)
20-05-2024
Rapar Osman Ozery
Biyografi
EVDIREHÎM REHMÎ HEKARÎ
23-04-2024
Rapar Osman Ozery
Istatistik
Makale  518,412
Resim 105,450
Kitap PDF 19,429
İlgili Dosyalar 97,433
Video 1,394
Kurdipedia Dev Kürtçe bilgi Kaynağıdır
Biyografi
AHMET KARDAM
Biyografi
JAKLİN ÇELİK
Biyografi
MEHMET EMİN SEVER
Kütüphane
Koçgiri İsyanı Sosyo-tarihsel Bir Analiz
Biyografi
Pervin Çakar
Kütüphane
GEZİ İSYANI
Biyografi
Nesrin Uçarlar
Biyografi
Reşan Çeliker
Resim ve tanım
1905 Mardin
Kısa tanım
Hamidiye Alayları ve Kürdler
Biyografi
İbrahim Küreken
Biyografi
Erik-Jan Zürcher
Kısa tanım
'Kürdistan Fedaisi' Muşlu Hilmi Yıldırım
Kısa tanım
“ÇOĞUNLUK İKTİDARI VE AZINLIK DİRENİŞİ: TÜRKİYE’DE KÜRTÇE DİL HAKKI” Milliyetçiliğe karşı dönüştürücü direniş Söyleşi
Kısa tanım
VİRANŞEHİR AŞİRETLER TARİHİ VE MILLANLAR
Kütüphane
Kürt-Ermeni Coğrafyasının Sosyopolitik Dönüşümü (1908-1914)
Kütüphane
Cumhuriyet Dönemi Azınlık Politikaları ve Stratejileri Bağlamında 6-7 Eylül 1955 Olayları
Biyografi
Dilan Yeşilgöz-Zegerius
Resim ve tanım
Mardin 1950 hasan ammar çarşisi
Biyografi
Kemal Astare
Resim ve tanım
Erbildeki Patlama 19 kasım 2014
Kısa tanım
Süleymaniye'de tarihi keşif: Lolo Krallığına ait saray kalıntıları bulundu
Kütüphane
İRAN'DA SİLAHLI MÜCADELE
Klasörler (Dosyalar)
Kısa tanım - Belge Türü - Orijinal dili Kısa tanım - İçerik Kategorisi - İnsan Hakkı Kısa tanım - İçerik Kategorisi - Kürt Davası Kısa tanım - İçerik Kategorisi - Siyasi Kısa tanım - Lehçe - Türkçe Kısa tanım - Özerk - Türkiye Kısa tanım - Yayın Türü - Born-digital Kütüphane - Belge Türü - Orijinal dili Kütüphane - Birden çok kez yayınlandı - Evet Kütüphane - İçerik Kategorisi - Araştırma

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| İletişim | CSS3 | HTML5

| Sayfa oluşturma süresi: 0.672 saniye!