ئەمریکا ڕێککەوتن لەگەڵ هەرێمی کوردستان و دەست پێ کردنەوەی هەناردەی نەوتی کردووەتە مەرج بۆ بانگهێشتکردنی سوودانی بۆ ئەمریکا.
لەو نامەیەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاڕاستەی محەمەد سوودانی سەرۆک وەزیرانی ئێراقی کردووە، باس لە بانگهێشتی ناوبراو بۆ واشنتۆن کراوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە نامەکە جەختیکردووەتەوە، کە بانگهێشتکردنی سوودانی بۆ ئەمریکا پەیوەستە بە ڕێککەوتنی #هەولێر# و بەغدا و چارەسەری تەواوی کێشەکانیان.
پێشتر سوودانی چەند جارێک داوای کردووە سەردانی ئەمریکا بکات، ئەوەش لەپێناوی بەدەستهێنانی پشتگیری واشنتۆن بۆ حکومەتەکەی. [1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 426 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!