ئەمریکا بۆ ڕێگری لە زیادبوونی هەناردەی نەوتی ئێران، دەیەوێت هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبکاتەوە، هەر بەو هۆیەشەوە نامەیەکی ئاڕاستەی سەرۆک وەزیرانی ئێراق کردووە.
لەو نامەیەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا تایبەت بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم باس لە زیادبوونی بەقاچاغبردنی نەوتی ئێران کراوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختیکردووەتەوە، کە ڕاگیرانی هەناردەی نەوتی هەرێم بووەتە هۆی زیادبوونی بەقاچاغبردنی نەوتی ئێران، بۆیە پێویستە بەزووترین کات ئێراق لەگەڵ تورکیا لەو بارەوە ڕێککەوتن بکات.
لەو بارەوە هۆشداری دراوە بە حکومەتی ئێراق و لە نامەکەدا هەڕەشە لە محەمەد شەیاع سوودانی کراوە، نابێت ببێتە هۆکارێک بۆ ئەوەی ئێران لە ڕێگەی بەقاچاغبردنی نەوت قازانجێکی زۆر بکات. [1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 413 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!