#مەسعود بارزانی# سەرۆکی #پارتی دیموکراتی کوردستان# سوورە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان و بۆ ئەو مەبەستەش پەنا بۆ نووری مالیکی دەبات.
بەم نزیکانە مەسعود بارزانی پەیامێکی تایبەت ئاڕاستەی نووری مالیکی سەرۆکی دەوڵەتی یاسا دەکات.
پەیامەکە تایبەت دەبێت بە بابەتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان. لە پەیامەکە داوای لێدەکات لە بەغدا پشتگیری هەوڵەکانی پارتی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان بکات.
بارزانی بەنیازە لە ڕێگەی مالیکییەوە فشار لەسەر حکومەتی ئێراق و کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان زیاد بکات، بۆ ئەوەی ڕازی بن هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان لە کۆتایی ئەمساڵی 2023 ئەنجامبدرێت. [1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 398 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!