ئەو سەردانەی محەمەد شەیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی ئێراق بۆ #هەولێر# ئەنجامیدا، بووەتە هۆی دواخستنی سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان و #پارتی دیموکراتی کوردستان# بۆ بەغدا.
هەرچەند بڕیاربوو شاندێکی #حکومەتی هەرێمی کوردستان# و پارتی بەجیا بچنە بەغدا، بەڵام بەهۆی هاتنی محەمەد شەیاع سوودانی سەرۆک وەزیران بۆ هەولێر و کۆبوونەوەی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان ئەو سەردانانە دواخراوە.
سوودانی لە سەردانەکەی بۆ هەولێر و کۆبوونەوەی لەگەڵ #مەسعود بارزانی# سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان باسی لە کێشەکانی نێوان پارتی و یەکێتی کردووە و جەختیکردووەتەوە، بەم دۆخەوە هەر شاندێک لە هەرێمیشەوە بێتە بەغدا سوودی نابێت و نابێتە هۆی چارەسەری کێشەکان.
محەمەد شەیاع سوودانی لە سەردانەکەی بۆ هەولێر داوای لە بارزانی کردووە، کار بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوان پارتی و یەکێتی بکات و دواتر شاندی هاوبەش پێکەوە بنێرنە بەغدا. [1]
Bu kaydın içeriğinden Kurdipedia sorumlu değildir, kayıt sahibi sorumludur. Arşiv amaçlı kaydettik.
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 383 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!