سم سمی خەرە، چنگ چنگی هەیاسە، سەرم سوڕماوە لەم دەنگوباسە.
سم: شوێن پێی کەر کە لە زەویدا دەردەچێت، خەر: کەر. هەیاس: ناوی کەسایەتییەکی ناو ئەدەبی فۆلکلۆریی کوردییە، پێشوان دەڵێن: هەیاس دەچێت بۆ دزیی، بۆ ئەوەی ئاشکرا نەبیت، بەسوار کەرەوە دەچێتە سەر هێزەی ماڵی دراوسێیەکی، بۆ ئەوەی ڕۆن بدزێت، بەچنگ ڕۆن دەردێنی و دەیبات، بەیانی کە هاوسێ بەوە دەزانێت، سەیری شوێنی دزیکردنەکە دەکات، شوێن پێی کەرە و جێگەی چنگی مرۆڤە. پەندەکە واتە: ئیشێک کرابێت، شوێن دەستی دوو کەسی جیاوازی لەسەر بێت. [1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 310 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!