#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە لێدوانەکانی ئەم دواییەی #کەمال کەرکووکی# ئەندامی مەکتەبی سیاسی #پارتی دیموکراتی کوردستان# نیگەرانە و لەو بارەشەوە داوای ڕوونکردنەوەی لە بەرپرسانی ئەو حیزبە کردووە.
بەرپرسانی ئەو حیزبە نیگەرانن لە هەڵوێست و لێدوانەکانی ئەم دواییەی کەمال کەرکووکی.
مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی چەند ڕاپۆرت و بابەتێکی وەک وەڵام بۆ قسە و لێدوانەکانی کەمال کەرکووکی ئامادەکردووە و چاوەڕێی وەڵامی مەکتەبی سیاسییە بۆ بڵاوکردنەوەی ئەو ڕاپۆرت و بابەتانە.
یەکێتی بە فەرمی داوای ڕوونکردنەوەیان لە مەکتەبی سیاسی پارتی و ڕاگرتنی قسەکانی کەمال کەرکووکی کردووە، ئەگەر بەزوویی وەڵامنەدرێنەوە، ئەوە دەست بەهێرشی میدیایی بۆ سەر ناوبراو دەکەن. [1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 377 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!