ساڵی لەدایکبوون: 1908
ساڵی کۆچی دوایی: 1979
شوێنی لەدایکبوون: باشووری کوردستان
شوێنی کۆچی دوایی: ئێراق
$ژیاننامە$
دایکی جەمال یان شیرین ناوی (بەهیجە) یان (فەرحە) ، کچی (ئیبراهیم یەعقوب) ە ، لە ڕەسەندا جوو بووە و پاشان بووە بە موسڵمان. دەوترێت کە لە ساڵی 1908 لە باشووری کوردستان لەدایک بووە و ماوەیەک لە شاری #هەڵەبجە# ژیاوە. لەسەرەتای بیستەکانی سەدەی بیستەمەوە دەستی بە کاری هونەری کردووە و لە کۆڕ و کۆبوونەوە خێزانییەکاندا گۆرانی وتووە. لە ساڵانی 1825-1926 لە کۆمپانیای (بەیزافۆن) و (ئۆدیۆن) کۆمەڵێک بەستە و گۆرانی لەسەر قەوان تۆمار کردووە. ئەم هونەرمەندە ساڵی 1979 لە نەخۆشخانەی (مدينة الطب) لە بەغدا ، بە نەخۆشی کۆچی دوایی کردووە و لە گۆڕستانی (شێخ مارف) بەخاک سپێردراوە. [1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 1,092 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!