ژمارەیەک کادیری پێشکەوتووی #یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان#، لە نامەیەکدا کە ئاڕاستەی ئەمینداری حیزبەکەیان کردووە، داوای قەدەغەکردنی لێدوان لە پەڕڵەمانتار و وەزیرە خانەنشینکراوەکانی حیزبەکەیان دەکەن.
ئەو کادیرە پێشکەوتووانەی یەکگرتووی ئیسلامی ئەوەیان بۆ ئەمینداری حیزبەکەیان ڕوونکردووەتەوە، بەشێک لەو پەڕڵەمانتار و بەرپرسانەی یەکگرتوو کە خانەنیشکراون بە پلەی باڵای لای خەڵک بەگشتی بێزراون و لێدوانەکانیان زیان لە بەرژەوەندییەکانی یەکگرتوو دەدەن.
لە نامەکەی ئەو کادیرانەی یەکگرتووی ئیسلامی داواشکراوە کە تا هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت لێدوان و دەرکەوتن لە میدیاکان لەو بەرپرسانە قەدەغە بکرێت بۆ ئەوەی لێدوان و قسەکانی ئەوان کاریگەریی نەبێت لەسەر ڕێژەی دەنگەکانیان. [1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 480 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!