- کۆبوونەوەی لەڕادەبەدەری زبڵ و خاشاک یەکێک لە کێشە ژینگەییە گەورەکان کە ڕووبەڕووی زەوی و دانیشتووانەکەی بووەتەوە، لە زۆر شوێن لە ڕێگای سووتاندنەوە خۆیان لە پاشماوەکان ڕزگار دەکەن بەڵام ئەم پڕۆسەیەش دەبێ بە شێوازێکی زانستی و ئەکادیمی بکرێت کە هەم لە زبڵ و خاشاک ڕزگارمان ببێت و هەمیش کەمترین زیان بە ژینگە بگەیەنین و وزەش بەدەست بهێنین بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا.
- پەرتووکەکە باس لە پڕۆسەی بەدەستهێنانی وزەی کارەبا دەکات لە ڕێگای سووتاندنی زبڵ و خاشاک، هەروەها وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا و تەکنۆلۆژیای پڕۆسەکە بەوردی باس کراوە.
- پەرتووکەکە سەرەتا بە باسێکی ورد دەربارەی جۆرەکانی خاشاک و تایبەتمەندییەکانیان دەستپێدەکات، و ئەو ماددە و کەرەستانەی تێیدایە دەخاتە بەرباس.
- شێواز و ڕێگاکانی بەدەستهێنانی وزە و لە زبڵ و خاشاک باس کراوە لەگەڵ هەنگاوبەهەنگاوی پڕۆسەکە و ئەو ئامێرانەی لەم بوارەدا بەکاردەهێنرێن بەهەمان شێوە باس کراون.
- نووسەر بە دەیان وێنەی ڕوونکردنەوەیی هەنگاوەکانی پڕۆسەکە زیاتر شیدەکاتەوە و خشتە و هاوکێشە کیمیاییە پێویستەکان لەشوێنی خۆیاندا باس کراون.
- لە بەشێکی تردا بەوردی شیکردنەوەی و هەڵسەنگاندن بۆ لایەنی ئابووری ئەم کردارە کراوە و تێچووی پڕۆسەکە و قازانجی ساڵانەی لەڕووی ئابووری و ژینگەییەوە و خراوەتەڕوو.
- سیستەم و ئامێر وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەباش لە وزەی خاشاک لە بەشێکی تایبەتدا باس کراون.
=KTML_Bold=ناوەرۆکی بابەتە باس کراوەکانی ناو پەرتووکەکە=KTML_End=
- پێناسە و تایبەتمەندییەکانی زبڵ و خاشاک
- شێوازەکانی وەرگرتنی وزە لە زبڵ و خاشاک
- وێستگەکانی سووتانی زبڵ و خاشاک
- بەرهەمهێنانی کارەبا لە زبڵ و خاشاک
- پێکهاتەی وێستگەکانی کارەبای هەڵم
- هەڵسەنگاندنی تەکنیکی و ئابووری بەرهەمهێنانی کارەبا لە زبڵ و خاشاک [1]