کۆڕێکی ئەدەبی بۆ نووسەر و شاعیر #دەلیل جەمال# بەڕێوەچوو.
لە چوارچێوەی چالاکییەکانی فێستیڤاڵی هەفتەی چالاکی پەرتووکخانەی سلێمانی، لە ڕێکەوتی #06-09-2023#، کۆڕێکی ئەدەبی بۆ نووسەر و شاعیر دەلیل جەمال بەڕێوەچوو.
لەو کۆڕە ئەدەبییەدا، کە بە ئامادەبوونی محەمەد فەتاح بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیریی و هونەری #هەڵەبجە# و محەمەد کوردۆ یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیریی و هونەری سلێمانی و نیاز نووری مەلا مەحمود نەقیبی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان و ژمارەیەک لە ڕووناکبیر و هونەرمەند و میوان بەڕێوەچوو، شاعیر ئاوێزان بە میوزیک چەندین قەسیدەی نوێی خۆی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.
پاشان هەر لە مەراسیمەکەدا، لەلایەن محەمەد فەتاح بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیریی و هونەری هەڵەبجەوە خەڵاتی ڕێزلێنانی فێستیڤاڵی هەفتەی چالاکی پەرتووکخانەی سلێمانی پێشکەش بە شاعیری جواننووس دەلیل جەمال کرا، هەروەها لەلایەن محەمەد کوردۆوە یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیریی و هونەری سلێمانی، خەڵاتی ڕێزلێنانی فێستیڤاڵی هەفتەی چالاکی پەرتووکخانەی سلێمانی پێشکەش بە شاعیری هەست ناسک #ساڵح بێچار# کرد. [1]
Bu kaydın içeriğinden Kurdipedia sorumlu değildir, kayıt sahibi sorumludur. Arşiv amaçlı kaydettik.
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 611 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!