لیژنەی پێشبڕکێکان خشتەی یارییەکانی جەولەی یەکەمی خولی تۆپی پێی تازەپێگەیشتووانی یانەکانی کوردستانی ئاشکرا کرد کە تێیداو لە یەکەم یاری خۆی، تازەپێگەیشتووانی پێشمەرگە لەسەر یاریگەی فەرماندەیی تایبەت بە یانەکەی لە ناوچەی فەرماندەیی میوانداری لە تازەپێگەیشتووانی یانەی شێروانە دەکات.
بڕیارە کاتژمێر 4:30 خولەکی ئێوارەی ڕۆژی هەینی #25-08-2023#، یارییەکانی جەولەی یەکەم بە ئەنجام دانی حەوت یاری بەڕێوە بچێت و تێیداو لە بەهێزترین یارییەکانی، پێشمەرگەکان میوانداری لە #یانەی وەرزشی شێروانە# دەکەن.
[1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 373 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!