تیپی تۆپی پێی تازەپێگەیشتووانی یانەی وەرزشی پێشمەرگە سێیەم یاریان لە قۆناغی یەکەمی خولی تۆپی پێی تازەپێگەیشتووانی یانەکانی کوردستان ئەنجام دەدەن و دەبنە میوانی تازەپێگەیشتووانی یانەی شۆڕیجە.
بڕیارە کاتژمێر 4:00 خولەکی ئێوارەی ڕۆژی شەممە #02-09-2023# و بە ئەنجام دانی هەشت یاری جەولەی سێیەم لە قۆناغی یەکەمی خولی تۆپی پێی تازەپێگەیشتووانی یانەکانی کوردستان بەڕێوە بچێت و تێیداو لە شاری کەرکووک و لەسەر یاریگەی یانەی شۆڕیجە، تازەپێگەیشتووانی هەردوو یانەکانی شۆڕیجە و پێشمەرگە ڕووبەڕووی یەک دەبنەوە.
تازەپێگەیشتووانی یانەی پێشمەرگە لە دوو یاری ڕابردووی توانی دوو سەرکەوتنی گرنگ دەستەبەر بکات و خاوەن شەش خاڵە و ئەمە و بۆ ئەو یاریەشی بە هەمان هێزەوە دەچێتەوە یاریگە و دەیانەوێت 3 خاڵی گرنگی دیکە کۆبکەنەوە و بیخەنە سەر کۆی خاڵەکانیان.
[1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 452 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!