تیپی تۆپی پێی لاوانی یانەی وەرزشی پێشمەرگە یەکەم یاری لە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی خولی لاوانی یانەکانی کوردستان ئەنجام داو میوانداری لە لاوانی یانەی هەندرێن کرد.
یارییەکە لە کاتژمێر 4:30 خولەکی ئێوارەی ڕۆژی هەینی #01-09-2023# و لەسەر یاریگەی فەرماندەیی تایبەت بە یانەی وەرزشی پێشمەرگە بەڕێوەچوو، تێیداو دوایی پیشان دانی ئاستێکی بەرز لەلایەن یاریزانانی هەردوو تیم دواجار یاریگە بە خاوێنی مایەوە و هیچ کام لە تیمەکان نەیان توانی تۆڕی گۆڵی یەکدی بهەژێنن و بەو شێوەیەش یاری بە یەکسان بوون و بە بێ گۆڵ کۆتایی هات.
ئەمە و لە شاری #کەرکووک# لاوانی یانەی شۆڕیجە میوانداریان لە لاوانی #یانەی وەرزشی سیروانی نوێ# کردوو ئەنجامی ئەو یاریەش لەبەرژەوەندی تیمی میوان بە 1-2 گۆڵ کۆتایی هات.
[1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 429 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!