بەپێی فەرمانێکی #مەسرور بارزانی#، سەرۆکی #حکومەتی هەرێمی کوردستان# بە ژمارە 3400، کە لە ڕۆژی #08-09-2023# دەرچووە بڕیار لەسەر دامەزراندنی 30 کەس دراوە بۆ سەر میلاکی فەرماندەیی هێزەکانی 80ی پارتی لە #وەزارەتی پێشمەرگە#.
بەپێی هاوپێچەکانی فەرمانەکە کە لە نووسینگەی سەرۆک وەزیران دەرچووە، لە 14ی شوباتی ئەمساڵ 2023 ناوی ئەو 30 کەسە ئاڕاستەی مەسرور بارزانی کراوە بۆ دامەزراندن.
دامەزراندنی ئەو 30 کەسە لە کاتێکدایە ماوەی دە ساڵە دامەزراندن ڕاگیراوە و هەرێم لە ئێستادا بەقوورسترین دۆخی ئابووریدا تێپەڕ دەبێت. [1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 223 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!