کە من کوردم ژیان تاڵ بێ لەژین دەعوا نەکەم چ بکەم
لە ئاگردا بسوتێ ئەو کە خۆم فیدا نەکەم چ بکەم
لە تورک و فارس و شۆڤێن هەتاکەی هەر تکا کەم من
ژیانم بوو بە بەحری خوێن جەلاد ڕیسوا نەکەم چ بکەم
بەﮪارێکم نەبینی من کە عومرم هەر خەزانی بوو
بەبێ خۆشی ژیان ڕۆیی ئەجەل سەودا نەکەم چ بکەم
لە عومرمدا کە شک نابەی نە خۆشییەک نە شاد بوونێ
دژی یاسایی جەرگسووتان شەڕێ بەرپا نەکەم چ بکەم
بەچی نەوعێ بەچەن ساڵان لە هاوارم دەبن حاڵی
لە خۆخۆری لەیەک کوشتن تەمەن کۆتا نەکەم چ بکەم
ئەگەر ڕێباز بەچاو نەت دی کەڕۆیشتی وەکوو زۆرێ
بەبێ دەوڵەت بەبێخەمخوار تەمەن ئاوانەکەم چ بکەم
مام ڕێباز. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=