ناونیشانی بابەت: گرنگییەکانی سۆنەر لە کۆتایی 3مانگی یەکەمی دووگیانی چییە؟
ناوی نووسەر: د. #کەژان کاوە تەها#
هەفتەی 11 بۆ 14 یەمی دووگیانی (کۆتای سێ مانگی یەکەم) بە قۆناغێکی گرنگ دادەنرێت و پشکنینی تیشکی سۆنەر لەم قۆناغەدا کۆمەڵێک زانیاری گرنگ لەسەر دووگیانییەکە دەخاتە ڕوو.
کردنی تیشکی سۆنەر لەم قۆناغەدا یارمەتیدەرە لە:-
- هەژمارکردنی تەمەنی کۆرپەلە.
- زانینی ژمارەی کۆرپەلەکان.
- چاودێری کردنی چەن کۆنیشانەیەکی کرۆمۆسۆمی وەک کۆنیشانەی داون لە ڕێی پێوانەکردنی ئەستووری پشتی ملی کۆرپەلە بینینی درووستبوونی ئێسکی لوت. [1]