سەروای چ بکەم؟ لای غائیب
کە من دوورم لە ڕووخساری ئەگەر زاری نەکەم چ بکەم؟
کە غائیببم لە دیداری بە دڵ چاری نەکەم چ بکەم؟
بە شەوگاران دەکەم یادی بە ڕۆژان مەست و ئاوارە
بە دڵ یادێکی وی جارێ لە ڕووخساری نەکەم چ بکەم؟
غائیب
لە شادی بەش بڕاوم بەش بڕاوم ئەی خودا چبکەم؟!
منی بێدڵ کەوا غەم بەش دراوم ئەی خودا چبکەم؟!
غائیب
لە گفتوگۆی شەوی دوێنێ حەبیبم دابڕا چی بکەم؟
شەرارەی ئاتەشی فیرقەت لە سینەم هەڵگڕا چی بکەم؟
وتی من لات ئەڕۆم و شەمعی ڕوم خامۆش ئەکەم من وتم
دڵەی پەروانەکەی من گەر لە دەورت هەڵسووڕا چی بکەم؟
تەماشاکەن چلۆن دەشتودەرم گرتۆتە بەر یاران
وەکو مەجنوون سەرم بۆ حەبلی لەیلا داخڕا چی بکەم؟
لە زیندانی دڵا ئەو دولبەرم کۆت کردووە نەڕوا
ئەگەر وەک بولبولێ دەرچوو لە دەسم و هەڵفڕا چی بکەم؟
ئەڵێن جانانە تەشریفی بەرەو لای ئێمە دێ قوربان
لە خۆشی وەسڵی گەر ئارام و سەبرم لێ بڕا چی بکەم؟
کە سەیری کردەوی خۆم کرد وتم یاڕەب سییا چارم
هەموو کات خۆم نەگەوزێنم لەناو خاک و قوڕا چی بکەم؟
هەتا ﮪەم شاکرم بەو نیعمەتەی خودا کە پێی داوم
ئەگەر ڕازی نەبم خەڵقە ، لەنێو بەرگی شڕا چی بکەم؟
سڕی عیشقم بە دڵ پاراستبوو ئابڕووم نەچێ (نوونە)
بە بەدناوی کە ناوی من لە دنیادا زڕا چی بکەم؟
غائیب
کێشی شیعر (هەزەج)
[1]