لە شاری بەغدای پایتەختی ئێراق و لەنێو بارەگەی یەکێتی ناوەندی بالەی ئێراق، بە ئامادەبوونی (د. حەبیب عەلی) سەرۆکی یەکێتی ناوەندی بالەی ئێراق و ئەندامانی یەکێتییەکە و نوێنەری تەواوی یانەکانی بەشداری خولی نایابی بالەی ئێراق کۆبوونەوەیەکی فراوان بۆ دانانی کار و بەرنامەی وەرزی 2023-2024ی چالاکییەکانی یەکێتی بالەی ئێراق ئەنجام درا.
لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیار درا لە مانگی (11-2023) یاری جامی سوپەری بالەی یانەکانی ئێراق لەنێوان یانەکانی غازی بەسرەی پاڵەوانی وەرزی ڕابردوو هەروەک یانەی پێشمەرگە کە توانی پلەی دووەم بەدەست بهێنێت بەڕێوە بچێت.
ئەمە و یانەکانی بەشداری خولی نایاب دابەشی سەر چوار کۆمەڵە کران و هەروەک بەڕێوەچوونی خولی ئاستە تەمەنییەکان بۆ یانەکانی نایاب خرایە نێو پڕۆگرامی چالاکییەکان و دواجار مانگی (10-2023) دیاری کرا بۆ ڕاکێشانی تیروپشکی خولی نایابی بالەی یانەکانی ئێراق بۆ وەرزی 2023-2024. [1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 364 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!