=KTML_Bold=#یەکێتیی نیشتمانی کوردستان# قایمقامی شارباژێری وەک جێگری پارێزگاری #سلێمانی# بە وەکالەت دیاریکرد.=KTML_End=
بەپێی ڕاگەیەنراوی پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ ڕێکەوتی #19-11-2023# #هەڤاڵ ئەبوبەکر# پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، بە ئامادەبوونی عەتا محەمەد نوێنەری جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و #ئاوات محەمەد# قائمقامی شارۆچکەی مەڵبەندی سلێمانی، دوابەدوای فەرمانی وەزاریی وەزیری ناوخۆی #حکومەتی هەرێمی کوردستان# و بەپێی دەسەڵاتەکانی پارێزگار، چەند بەرپرسێک بۆ ئەرکە نوێکانیان لە سنووری پارێزگای سلێمانیدا ڕاسپێردران.
هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، شاهۆ عوسمان کەریم بۆ جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ کاروباری کارگێڕی بەوەکالەت، پێشتر قایمقامی #شارباژێڕ# بوو دەستبەکار بووە.
هەروەها #عوسمان ئەنوەر# محەمەد بۆ قائمقامی شارۆچکەی شارباژێڕ بەوەکالەت دەستبەکاربووە، هاوکات هەریەکە لە ڕەفعەت فاتیح ڕەشید بۆ بەڕێوەبەری شارەدێی #بەکرەجۆ# و هیوا محەمەد ساڵح بۆ بەڕێوەبەری شارەدێی #سیوەیل# دەستبەکاربوون. [1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 340 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!