هەوڵێکی تری ناوخۆیی، بۆ چارەسەری کێشە ناوخۆییەکانی #بزووتنەوەی گۆڕان# و ئاشتەوایی، هەڵبژاردنی ئەندامانی خانەی ڕاپەراندنی بزووتنەوەکەی دواخستووە.
ئەو کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی بڕیاربوو ڕۆژی #08-12-2023# ئەنجامبدرێت دواخراوە بۆ کاتێکی تر، کە هۆکاری دواخستنەکە پەیوەندی بە هەوڵێکی ناوخۆیی بۆ چارەسەری کێشەکانی گۆڕانەوە هەیە.
هەر بە گوێرەی زانیارییەکان، هەوڵەکە لەلایەن #چیا نەوشیروان مستەفا# دەستپێکراوە و دەیەوێت سەرکردە ناڕازییەکانی گۆڕان ڕازی بکاتەوە بە گەڕانەوەیان بۆ ناو گۆڕان.
هەوڵەکە بەم دواییانە دەستپێکراوە و بەهۆی ئەو هەوڵەشەوە هەڵبژاردنی ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن و ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەکە بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە، کە بڕیاربوو لە کۆبوونەوەی هەشتی مانگ پڕۆسەی هەڵبژاردنەکە ئەنجامبدرێت. [1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 243 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!