ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی #19-12-2023#، #مەسرور بارزانی#، سەرۆکی #حکومەتی هەرێمی کوردستان#، پێشوازیی لە زیاد خەلەف، سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی بانکی (تەنمیە)ی ئێراقی کرد، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی گەشەپێدانی ئابووری و چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کەرتی بانکی کرا، ئاماژە بەوەش درا کە لە هەرێمی کوردستان و ئێراق، زەمینەی وەبەرهێنان لە کەرتە جیاوازەکان لەبارە.
سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی بانکی (تەنمیە)ی ئێراقی، خۆشحاڵیی خۆی بەرانبەر بە دیدگای سەرۆکی حکوومەت لەبارەی هەمەچەشنکردنی ئابووری و بنیاتنانی ژێرخان و پێشخستنی سیستەمی بانکی دەربڕی.
سەرۆکی حکوومەت لەپێناو پێشخستنی سیستەمی دارایی و ئابووری، پشتیووانیی خۆی بۆ بانکەکانی کەرتی تایبەت لە هەرێمی کوردستان و ئێراق دووپات کردەوە. [1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 200 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!