مەکتەبی سیاسیی #پارتی دیموکراتی کوردستان#، پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو موقەدەم (لوقمان محەمەد ماوەرانی) کرد.
=KTML_Bold=ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:=KTML_End=
بەڕێز/ خانەوادەی خوالێخۆشبوو موقەدەم (لوقمان محەمەد ماوەرانی)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو موقەدەم (لوقمان محەمەد ماوەرانی)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی ھەڤاڵان و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە، دووبارە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان دووپات دەکەینەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە کۆستی دیکە بە دوور بگرێت. [1]
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
#09-12-2023#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=