سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە قوربانییانی رووداوی ئاگرەکەی سۆران دەکات. #نێچیرڤان بارزانی# بە تەلەفۆنیش لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی #سۆران# قسەی کرد و لایەنە پەیوەندیدارەکانى راسپارد بۆ گرتنەبەرى هەموو رێکارێکى پێویست بۆ ئەوەى رووداوى وا دڵتەزێن دووبارە نەبنەوە.
=KTML_Bold=دەقی پەیامەکەی سەرۆکى هەرێمى کوردستان:=KTML_End=
ئەمشه و هەینى #08-12-2023# بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەڕێز هەڵگورد نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەدواداچوونى بۆ ڕووداوى ئاگرکەوتنەوە لە باڵاخانەیەکى سۆران کرد کە لە ئەنجامدا ژمارەیەک لە نیشتەحێبووانى گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکى دیکەش بریندار بوون.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانى وێڕاى سەرەخۆشى و دەربڕینى هاوخەمى لەگەڵ خێزان و کەسوکارى قوربانییان، هیواى زووچاکبوونەوەى بۆ برینداران خواست و ئامادەیى نیشان دا بۆ هەر یارمەتى و هاوکارییەکى پێویستى برینداران و بەرکەوتووان.
بەڕێز سەرۆکى هەرێمى کوردستان، بەڕێز سەرۆکى ئیدارەى سەربەخۆى سۆران و لایەنە پەیوەندیدارەکانى ڕاسپارد بۆ گرتنەبەرى هەموو ڕێکاریکى پێویست بۆ ئەوەى ڕووداوى وا دڵتەزێن دووبارە نەبنەوە. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=