تیمی بالەی یانەی وەرزشی پێشمەرگە دووەم یاری لە قۆناغی هەشتی خولی نایابی بالەی یانەکانی ئێراق ئەنجام دا.
کاتژمێر 1:00 ی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە #25-12-2023# و لەنێو هۆڵی زوبێر لە شاری بەسرە، یەکەم یاری لە جەولەی دووەمی قۆناغی یەکەم و کۆبوونەوەی یەکەم لەنێوان یانەکانی پێشمەرگە و #هەولێر# بەڕێوەچوو، لەو یارییەدا یاریزانانی یانەی هەولێر توانیان بە ئاست و ئەنجام براوە بن دوایی ئەوەی بە ئەنجامی 1-3 سێت ئەنجامەکەیان لەبەرژەوەندی خۆیان یەکلا کردەوە.
لە سێتی یەکەمدا یاریزانانی هەولێر بە ئەنجامی 25-20 خاڵ براوە بوون و هەرچی سێتی دووەم بوو بە هەمان ژمارەی خاڵ و بە پێچەوانەوە پێشمەرگەکان سەرکەوتنیان بەدەست هێنا.
لە سێتەکانی سێیەم و چوارەمی یارییەکەدا یاریزانانی هەولێر بە خاڵەکانی (25-22 و 25-16) براوە بوون و بەو ئەنجامەش پێشمەرگە سێ خاڵی لە جەولەی دووەمی کۆبوونەوەی یەکەمی یارییەکان لەدەست دا.[1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 171 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!