لەژێر چاودێری یەکێتی شەتڕەنجی ئێراق و یەکێتی شەتڕەنجی نێودەوڵەتی، ئەکادیمیایی شەتڕەنجی #هەولێر# لە ڕۆژانی 21-12 تا #26-12-2023#، پاڵەوانێتی کلاسیکی شەتڕەنجی هەولێری ئەنجام دا و تێیدا لەو پاڵەوانێتییەدا 44 یاریزان لە سەرجەم پارێزگەکانی ئێراق و وڵاتی سووریا تێیدا بەشدار بوون و دوایی ڕکابەری یاریزانان لە 9 جەولەی یارییەکان کە بە شێوەی سویسری بەڕێوەچوو دواجار، (ئاریان عەلی ئیحسان) لە یانەی وەرزشی پێشمەرگە توانی پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت و هەروەک (ئەحمەد جەزا) ی هاو یانەی بە پلەی یەکەم دووبارە هات و پلەی سێیەمیش بۆ (ڕەوەند حامید) ی بیرمەندی یانەکە بوو.
لە لایەکی دیکەوە لە پەڕاوێزی ئەو پاڵەوانێتییەدا، خولێکی داوەری شەتڕەنج بۆ 15 داوەر لە داوەرانی شاری هەولێر و دەوروبەری بەڕێوەچوو کە تێیدا و وانەکانی لەلایەن هەردوو وانەبێژی نێودەوڵەتی (ئەسعەد ئیسماعیل و عەبدول عەزیز) ئەسوەتەوە وترانەوە.
سەبارەت بە ئەنجام دانی پاڵەوانێتییەکە و خولی داوەری یارییەکە، ئەسعەد ئیسماعیل وانەبێژی نێودەوڵەتی شەتڕەنج تایبەت بە پێشمەرگە سپۆرت وتی، ئەم پاڵەوانێتی و خولە، لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ئەکادیمیایی شەتڕەنجی هەولێر بەڕێوەچوو کە تێیدا لە یارییەکانی پاڵەوانێتییەکەدا یاریزانانی پێشمەرگە توانیان لە پێشەنگ بن و نازناوەکانیان بەدەست هێنا، هەروەک وتیشی بۆ برەودان بە توانای داوەران و درووست بوونی نەوەیەکی نوێ لە داوەری یاری شەتڕەنج خولێکی داوەریمان ئەنجام دا کە ماوەی 4 ڕۆژی خایاندوو وانەکانی بە شێوەی تیۆری و پراکتیکی وترانەوە و بەشداران سودێکی زۆریان لە وانەکانی بینی.[1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 229 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!