بەرپرسی لقی 3ی #پارتی دیموکراتی کوردستان# ڕایگەیاند، لەسەر ئاستی باڵا گفتوگۆ لەبارەی پێکھێنانی حکوومەتی خۆجێی #کەرکووک# ئەنجام دەدرێت و دەشڵێت: ئێمە ھاوکار دەبین، بەڵام ھەر کاتێک ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن بە فەرمی ڕاگەیەنرا، دەست بە دانووستان دەکرێت و لە ماوەی مانگێکدا حکوومەتی خۆجێیی پێک دەھێندرێت.
بەرپرسی لقی 3ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک، محەمەد کەمال، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان وتی: دوای کردنەوەی بارەگای لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک، حیزبەکان بۆ پیرۆزبایی سەردانمان دەکەن و ئەمڕۆ #09-01-2024# شاندێکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بۆ پیرۆزباییکردن سەردانی ئێمە دەکەن، بەڵام بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پێکھێنانی حکوومەتی خۆجێیی، لەسەر ئاستی باڵا گفتوگۆ دەست پێدەکات و ئێمەش ھاوکارییان دەکەین، بۆیە سەرەتا لەسەر ئاستی باڵا پێویستە لێکتێگەیشتن ھەبێت و گفتوگۆکان دەست پێبکەن.
محەمەد کەمال وتیشی: ئێمە پێمان گرنگە کە لە کەرکووک کورد یەک دەنگ و یەکگرتوو بێت، بەڵام ھێشتا بە فەرمی ئەنجامەکان ڕانەگەیەنراون و چاوەڕێی ڕاگەیاندنی ئەنجامی فەرمین و دواتر دەست بە گفتوگۆ دەکرێت بۆ پێکھێنانی حکوومەتی خۆجێی کەرکووک و لە ماوەی مانگێکدا پێویستە حکوومەت پێکبێت. [1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 171 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!