=KTML_Bold=بۆ کۆچی دوایی (د. فراز شێخ مارف بەرزنجی) بەڕێز خانەوادەی خوالێخۆشبوو (د. فراز شێخ مارف بەرزنجی)=KTML_End=
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (د. فراز شێخ مارف بەرزنجی) هاوسەری بەڕێز (شێخ مستەفا شێخ ئیسماعیل)مان بیست، بەو هەواڵە خەمناکەوە پرسەوسەرخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و کەسوکار و بنەماڵەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین. ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هاوەڵ و دۆست و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە. جارێکی دیکە پرسەوسەرەخۆشی خۆمان دووبارە دەکەینەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بەبەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بەدوور بن. [1]
مەکتەبی سیاسیی #پارتی دیموکراتی کوردستان#
#24-09-2023#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 181 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!