ئەمڕۆ #22-01-2024# لە شارۆچکەی #ئاکرێ# بە بەشداری چینوتوێژەکانی ئاکرێ و #بەردەڕەش# خۆپیشاندانێکی فراوان ئەنجامدرا و تێیدا خۆپیشاندەران سەرکۆنەی ئەو ھێرشەیان کرد و ڕایانگەیاند: تەنیا بەھۆی کوردبوونە ئێران ھێرشدەکاتە سەر خەڵکی سڤیل و شەھید و برینداریان دەکات، بۆیە بەردەوام دەبین تا کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دێتە دەنگ و ھەڵوێستی دەبێت.
مەلا قادر، پێشمەرگەی ھەردوو شۆڕشی ئەیلول و گوڵان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان وتی: ئەمڕۆ 22-01-2024 ھاتووین بەشداری لەو خۆپیشاندانە بکەین بۆ ئیدانەکردنی ئەو ھێرشانەی ئێران کردوویەتییە سەر #ھەولێر#، چونکە ھەرێمی کوردستان ھەمیشە ناوچەیەکی ئارام بووە و مەترسی نەبووە بۆ ھیچ وڵاتێک، ئەگەر ئەوان مەبەستیان ئیسرائیلە شوێنی ئەوان دیارە، بۆیە داوا لە ھەموو لایەنەکان و خەڵکی کوردستان دەکەم پێکەوە یەکدەنگ بن و بەرگری لە خاکی کوردستان بکەن و ڕێگە نەدەن چیتر ھێرش بکرێتە سەر ھەرێمی کوردستان، ئەرکی ھەموومانە بەرگری لە خاک و نیشتمانی خۆمان بکەین لە بچووک تا گەورە.
لای خۆشییەوە گەنجێکی بەشداربووی خۆپیشاندانەکە بەناوی ئەحمەد محەمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان وتی: شەھیدکردنی #ژینە پێشڕەو دزەیی# تەنیا بەھۆی کوردبوونەوەیە و ھیچ پەیوەندی بە ئیسرائیلەوە نییە، بۆیە جێگەی شەرمەزارییە منداڵێکی وا بێتاوان و خەڵکی سڤیل بکرێنە ئامانج، ھەرێمی کوردستان ھیچ کات خۆی ڕادەستی ھیچ لایەک نەکردووە و ھەمیشە فاکتەرێک بووە بۆ سەقامگیری ناوچەکە، بۆیە داوا لە وڵاتان دەکەین بێنە سەرخەت و چیتر ڕێگە نەدەن ئەو بۆردوومانانە بەردەوام بن.
ھاووڵاتییەکی دیکە بەناوی ڕەوەز گۆران باسی لەوە کرد: ئەو خۆپیشاندانانە پێویستە بەردەوام بن و دەنگ ھەڵبڕین تاوەکوو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دێتە سەر خەت و ھەڵوێستی جدی دەبێت و چیتر ڕێگە نادەن لە ھەرێمی کوردستان بۆردوومانی خەڵکی سڤیل بکەن، بۆیە ئەو خۆپیشاندانە وەڵامێکە بۆ ئیران کە چیتر قبووڵ ناکەین ھێرشمان بکەنە سەر و خەڵکی سڤیل بکەنە قوربانی. [1]
Bu kaydın içeriğinden Kurdipedia sorumlu değildir, kayıt sahibi sorumludur. Arşiv amaçlı kaydettik.
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 379 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!