ئەمڕۆ #24-01-2024# لە شارۆچکەی #شێخان# بە بەشداری ھەموو پێکھاتە و چین و توێژەکانەوە خۆپێشاندانێکی فراوانیان لەژێر درووشمی مووشەکەکان نامانترسێنن و لاوازمان ناکەن ئەنجامدرا و تێیدا بەتوندی ئیدانەی ھێرشە مووشەکییەکەی سەر #ھەولێر#یان لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێران کرد.
مامۆستا عوبێد یوسف، بەشداربووی خۆپێشاندانەکە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی #پارتی دیموکراتی کوردستان# وتی: ئەمڕۆ بەشداریمان لەم خۆپێشاندانە کردووە بۆ ئیدانەکردنی ھێرشی مووشەکی بۆ سەر ھەرێمی کوردستان بەبێ پاساو، بۆیە ھیوادارین ئەو مووشەکانە بوەستێنن، چونکە ھیچ کات ناتوانن ئیرادەی ئێمە بشکێنن و ئێمە بە ئەنفال و کیمیابارانکردن سازشمان نەکردووە بەو جۆرەش نایکەین، بۆیە ھیوادارین حکوومەتی ئێراق بەجددی بێتە سەرخەت و ئەو جۆرە ھێرشانە دووبارە نەبنەوە و لایەنەکانی کوردیش لەناوخۆ یەک ھەڵوێست بن.
لای خۆشییەوە ھاووڵاتییەکی دیکە بەناوی ئەحمەد قادر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان وتی: لە ڕێگەی ئەو خۆپێشاندانانە پێشانی ھەموو جیھانی دەدەین ئەوەی کراوە شەھیدکردنی خەڵکی سڤیل و کردنە ئامانجی شوێنی مەدەنییە لە ھەولێر، بۆیە ھیچ پاساوێک نییە ئەو ھێرشانە بکرێنە سەر ھەرێمی کوردستان و پێویستە ئەو ھێرشانە ڕابگیرێت و چیتر ھێرشی سەر ھەرێمی کوردستان نەکرێت، بەڵام دوژمنانی کورد ھەمیشە چاویان بەپێشکەوتنی ھەرێمی کوردستان ھەڵنایەت، بۆیە بەردەوام دەیانەوێت ھەرێمی کوردستان لاواز بکەن ئەوەش مەحاڵە.
لەو خۆپێشاندانە چەندین پەیام و وتاری جۆراوجۆر بۆ ئیدانەکردنی ھێرشی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ھەرێمی کوردستان پێشکەش کران، کە خەڵکێکی یەکجار زۆر بەشداری لەو خۆپێشاندانە کردبوو. [1]
Bu kaydın içeriğinden Kurdipedia sorumlu değildir, kayıt sahibi sorumludur. Arşiv amaçlı kaydettik.
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 508 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!