=KTML_Bold=بەڕێزان/ سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان=KTML_End=
بەبۆنەی(29)یەمین ساڵیادی راگەیاندنی #حزبی شیوعی کوردستان# لەناو مێژووی (88) ساڵەی تێکۆشانی حزبی شیوعی عێراقیدا، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و ئەندام و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و، ئومێدەوارین بۆ قۆناغی داهاتووش وەک هێزێکی سیاسی رۆڵی گرنگ و بەرچاوی خۆتان ببینن لە یەکڕیزیی و یەکگوتاریی نێوان سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بۆ داکۆکیکردن لەو قەوارە سیاسیی و یاساییەی هەرێمی کوردستان و دەستکەوتەکانمان و بەدیهێنانی مافە رەواکانی گەلەگەمان.
دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەین..هەر سەرکەوتوو بن. [1]
مەکتەبی سیاسی
#پارتی دیموکراتی کوردستان#
#30-06-2022#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=