بە بۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی تازەی بابلی ئاشووری و جەژنەکانی ئەکیتۆ، گەرمترین پیرۆزبایی لە خوشک و برایانی کلدان سریان ئاشووری لە کوردستان و جیهان دەکەین و، هیواخوازین ئەو جەژنە بە ئاسودەیی و ئارامی بەسەربەرن و هەموو ساڵێک بە خێر و خۆشی بگەڕێتەوە.
بەو بۆنەیەوە جەخت لەسەر پتەوکردنی گیانی برایەتی و پێکەوەژیان لە نێوان سەرجەم پێکهاتەکانی ھەرێمی کوردستان دەکەینەوە بۆ ئەوەی بە هەموو لایەک هەنگاو بەرەو ئایندەیەکی سەقامگیرتر و زیاتر ئاوەدانکردنەوەی وڵاتەکەمان بنێین و خۆشگوزەرانی و دەسکەوتی زیاتر دابین بکەین.
جارێکی دیکە سەری ساڵی تازەی بابلی ئاشووری و جەژنەکانی ئەکیتۆ پیرۆز دەکەین و بە ئومێدی جەژنێکی بەختەوەر و شاد. [1]
مەکتەبی سیاسی
#پارتی دیموکراتی کوردستان#
#01-04-2022#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=