ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان گفتوگۆی نێوان #هەولێر# و #بەغدا# لەبارەی مووچە و بودجە و هەناردەکردنەوەی نەوت تاوتوێ دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە #31-01-2024#، بەسەرپەرشتیی #مەسرور بارزانی#، سەرۆکی #حکومەتی هەرێمی کوردستان#، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و چەندین پرس و بابەتی گرنگ تاوتوێ دەکرێت، لەوانە پوختەیەک لەسەر سەردانی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی سەرۆک وەزیران بۆ داڤۆس و دەرەنجامی ئەو دیدار و گفتوگۆیانەی لەداڤۆس کران، دەخرێتەڕوو.
هاوکات تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، تاوتوێی ئەنجامی گفتوگۆکانی هەولێر و بەغدا لەبارەی مووچە و بودجە و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیا دەکرێت.
هاوکات لە بەشێکی دیکەدا دەنگ لەسەر ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای کارکردنی کرێکارانی بیانی لە هەرێمی کوردستان دەدرێت. [1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 186 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!