ناو: ئەبوبەکر
نازناو: بەکری حاجی ڕەحیمی گەناوی
ناوی باوک: ڕەحیم
ڕۆژی لەدایکبوون: #01-07-1970#
شوێنی لەدایکبوون: #گوندی گەناو#
$ژیاننامە$
ئەبوبەکر ڕەحیم مەحمود بە (بەکری حاجی ڕەحیمی گەناوی) ناسراوە، لە ڕێکەوتی 01-07-1970 لەدایکبووە، تا تەمەنی هەشت ساڵی لە گوندی گەناو ژیاوە، بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بەشی مێژووی #زانکۆی سۆران# لە ساڵی 2010-2011 بەدەستهێناوە، لە ڕێکەوتی 24-04-1983 بەشداری ڕاپەڕینی #قەڵادزێ#ی کردووە و دەستگیرکراوە، لەژێر فشاری خەڵکدا ئازادکراوە، لە ساڵی 1989 دوای پڕۆسەی ڕاگواستنی زۆرەملێی خەڵکی #پشدەر#، ماڵیان چووەتە #چوارقوڕنە#، لە ساڵی 1993 گەڕاوەتەوە زێدی خۆی، تا ئاستێکی باش زمانی عەرەبی و فارسی دەزانێت.
یەک بەرهەمی چاپکراوی هەیە (بارودۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی باکووری کوردستان لەنێوان ساڵانی 1925-1938، چاپی یەکەم #سلێمانی# 2012). [1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 414 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!