ناونیشانی بابەت: ئەو شتانە چین کە پێویستە دوای نەشتەرگەری منداڵبوون بیکەین یان بەدووربین لێی؟
ناوی نووسەر: د. #کەژان کاوە تەها#
ڕۆژەکانی سەرەتای دوای منداڵبوون یەکێکە لە کاتە قوورسەکان بۆ دایکەکە و خێزانەکەی، بەتایبەت ئەگەر دایکەکە بە نەشتەرگەری منداڵی بووبێت پێویستی بە گرنگی پێدانی زیاتر هەیە.
=KTML_Bold=ئەو شتانەی دوای نەشتەرگەری پێویستە ئەنجامیان بدەیت:=KTML_End=
1-بەر لەوەی لە نەخۆشخانە دەربچیت ڕێنمایی ئەکرێت کە هەڵستیت و بچیت بۆ دەستشۆر، ئەمە یارمەتیدەرە بۆ دەستپێکردنی پڕۆسەی چاکبوونەوە برینەکەت لەوانەیە کاتێک بۆ یەکەم جاری هەڵدەستیت تووشی سەرگێژخواردن ببیت بۆیە هەوڵبدە زۆر بەهێواشی بڕۆیت.
2-داوا لە پزیشکەکەت بکە کە دەرمانی ئازار شکێنت بۆ بنووسێت .
3-پیاسەکردنی هێواش یارمەتیدەر دەبێت بۆ زووتر چاکبوونەوەی برینەکە و کەم بوونەوەی گازی ناو ڕیخۆڵەکان.
4-دوای ئەوەی ڕۆیشتیتەوە بۆ ماڵەوە بەدووربە لە هەموو کارێکی قوورس و هیچ شتێک هەڵمەگرە کە لە کێشی کۆرپەکەت قوورستر بێت.
5-پشوودانی پێویست و خەوتن.
6-بڕێکی زۆر باش شلەمەنی و ئاو بخۆرەوە بۆ ئەوەی بەدوور بێت لە وشکبوونەوە و قەبزی.
7-هەرکاتێک تا یان ئازارێکی زۆرت هەبوو سەردانی نەخۆشخانە بکە.
=KTML_Bold=ئەو شتانەی پێویستە نەکرێن:=KTML_End=
1-تەڕ نەکردنی برینەکەت لە پێنج ڕۆژی یەکەمی نەشتەرگەرییەکە.
2-هەڵگرتنی شتی قوورس.
3-وەرزشی قوورس.
4-هاتوچۆکردن بەسەر پلیکانە. [1]