Kütüphane Kütüphane
Arama

Kurdipedia Dev Kürtçe bilgi Kaynağıdır


Arama Seçenekleri





Gelişmiş Arama      Klavye


Arama
Gelişmiş Arama
Kütüphane
Kürtçe isimler
Olayların kronolojisi
Kaynaklar
Tarih
Kullanıcı koleksiyon
Etkinlikler
Yardım iste
Kurdipedi yayınları
Video
Sınıflamalar
Olayla ilişkili konu
Öğe kaydı
Yeni başlık kaydı
Görüntü gönder
Anket
Yorumlar
İletişim
Ne tür bilgilere ihtiyacımız var!
Standartlar
Kullanım Koşulları
Ürün Kalitesi
Araçlar
Hakkında
Kurdipedi arşivcileri
Bizim hakkımızda makaleler!
Kurdipedia'yı web sitenize ekleyin
E-posta Ekle / Sil
Ziyaretçi istatistikleri
Makale istatistikleri
Font Çevirici
Takvim - Dönüştürücü
Yazım Denetimi
Sayfaların dil ve lehçeleri
Klavye
Kullanışlı bağlantılar
Google Chrome için Kurdipedia uzantısı
Kurabiye
Diller
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Benim Hesabım
Oturum Aç
Destek verme
Şifremi unuttum
Arama Öğe kaydı Araçlar Diller Benim Hesabım
Gelişmiş Arama
Kütüphane
Kürtçe isimler
Olayların kronolojisi
Kaynaklar
Tarih
Kullanıcı koleksiyon
Etkinlikler
Yardım iste
Kurdipedi yayınları
Video
Sınıflamalar
Olayla ilişkili konu
Yeni başlık kaydı
Görüntü gönder
Anket
Yorumlar
İletişim
Ne tür bilgilere ihtiyacımız var!
Standartlar
Kullanım Koşulları
Ürün Kalitesi
Hakkında
Kurdipedi arşivcileri
Bizim hakkımızda makaleler!
Kurdipedia'yı web sitenize ekleyin
E-posta Ekle / Sil
Ziyaretçi istatistikleri
Makale istatistikleri
Font Çevirici
Takvim - Dönüştürücü
Yazım Denetimi
Sayfaların dil ve lehçeleri
Klavye
Kullanışlı bağlantılar
Google Chrome için Kurdipedia uzantısı
Kurabiye
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Oturum Aç
Destek verme
Şifremi unuttum
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Hakkında
 Olayla ilişkili konu
 Kullanım Koşulları
 Kurdipedi arşivcileri
 Yorumlar
 Kullanıcı koleksiyon
 Olayların kronolojisi
 Etkinlikler - Kurdipedia
 Yardım
Yeni başlık
Kütüphane
Lozan barış antlaşması (14-07-2023)
20-05-2024
Rapar Osman Ozery
Biyografi
EVDIREHÎM REHMÎ HEKARÎ
23-04-2024
Rapar Osman Ozery
Biyografi
AHMET KARDAM
20-04-2024
Rapar Osman Ozery
Biyografi
MEHMET EMİN SEVER
20-04-2024
Rapar Osman Ozery
Biyografi
İbrahim Küreken
14-04-2024
Rapar Osman Ozery
Biyografi
Kemal Astare
14-04-2024
Sara Kamele
Kütüphane
Çiller Özel Örgütü TBMM Susurluk Komisyonu\'na Sunulan Dosya ve Belgeler
13-04-2024
Sara Kamele
Biyografi
Ekrem Cemilpaşa
11-04-2024
Rapar Osman Ozery
Kütüphane
MARDIN \'i DINLERKEN MÜZEYLE BAŞLAYAN DEĞİŞİM
08-04-2024
Sara Kamele
Kütüphane
MARDİN 1915
08-04-2024
Sara Kamele
Istatistik
Makale  519,107
Resim 106,571
Kitap PDF 19,301
İlgili Dosyalar 97,360
Video 1,394
Kısa tanım
100 yıllık inkâra Kürt ente...
Kısa tanım
1914 Bitlis Kürd Ayaklanmas...
Kısa tanım
1914 Tarihli Bitlis İsyanın...
Kısa tanım
KÜRTLER VE CUMHURİYET KİTAB...
Kütüphane
Dersim Alevi Halk Dindarlığ...
شارستانییەتیی وەهم
Kurdipedia, Kürtçe bilgi için en büyük çok dilli kaynaktır! Kürdistan'ın her yerinde arşivcilerimiz ve işbirlikçilerimiz var.
Grup: Kısa tanım | Başlık dili: کوردیی ناوەڕاست
Paylaş
Facebook1
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link2
Değerlendirme
Mükemmel
Çok iyi
Orta
Kötü değil
Kötü
Favorilerime ekle
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!
Öğenin tarihçesi
Metadata
RSS
Seçilen konunun resmini Google'da arayın!
Seçilen konuyu Google'da arayın.
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

شارستانییەتیی وەهم

شارستانییەتیی وەهم
شارستانییەتیی وەهم
#فازیل شەوڕۆ#
دوبلن
نەساغێکی سەروڕیش ئەفڵاتوونی، کە لە نۆرینگەیەکدا لە شاری دوبلن، لە هۆدەی چاوەڕوانیدا لە تەنیشتم دانیشتبوو، سەری هێنایە بن گوێم و وتی: بەختەروەرم کە 76 ساڵ تەمەنمە و هێندەم نەماوە...بە تێڕامانەوە پێگوت: بۆ وا دەڵێی، ڕۆڵەی ئەم شارستانییەیت و بەختەوەر نیت؟ ئەدی خەڵکی وڵاتی من چ بڵێن؟
بە هێمنییەوە، وەک ئەوەی خۆی بدوێنێ، وتی: لالۆ، شارستانییەتی چێ؟ هەمووی وەهمە.
زاراوەی شارستانییەت کە لە زۆربەی زمانەکاندا وشەی -شار-و -هاووڵاتی-لەخۆ دەگرێ، بە ڕەچەڵەک دەچێتەوە سەر زمانی لاتینی دێرین و لە دوروبەری سەدەی حەڤدەمدا، لەسەر زاری هێندێک مێژوونووس و کەلتوورناسەوە کەوتە ناو فەرهەنگان.
ئەم زاراوەیە فرە پێناسە و هەمەجەشنە لە ڕووخساردا، بەڵام دەکرێت لە یەک دوو دێڕدا بەوە بیناسێنین کە: ئاماژەیە بۆ کۆمەڵگەیەک کە لە شارەکان پێکهاتووە، تێیدا گەشەکردنی دەوڵەت، چینبەندیی کۆمەڵایەتی، شارنشینی و سیستەمی پەیوەندییە هێمادارەکانی پتر لە سیستمی نووسیندا چربووەتەوە لە چاو زمانی قسەکردنی سرووشتی. جا ئەم جۆرە کۆمەڵگەیە پتر بەوە دەناسرێتەوە کە تەلارسازی، ژێرخانی شار، پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا، دراو، باجدان، یاسا و دەستوور و ڕێکخستن و تایبەتمەندکردنی کاری تایبەت بەخۆی هەیە.
زۆربەی شارستانناسان، هەوڵیدانەوە، زاراوەی کەلتوور و دابوونەریتی ترادسیۆنی دێرین، لەم پێناسەیە وەدربهێنن، وەک بڵێی کەلتوور و کەلەپووری زەمانی زوو دژ بە شارستانییەتن و لەگەڵ کەلتووری پێشکەوتن و تێگەیشتن، ناگونجێن. بە واتایەکی تر، ئەوان لەژێر درووشمی پشکەوتن و بەخشینی مەقامی بەرز و بڵند بەبەهای مرۆڤ و مرۆڤایەتی، کۆی کۆمەڵگەیان بەسەر دوو چیندا دابەشکردووە، سێیەمی بوونی نییە: چینی کەلتوورە پشکەوتووەکان و چینی کەلتوورە دواکەوتووەکان. یەکەمیان چینی پاشا و لۆرد و ئاغا و بەگن؛ چینی دووەمیش، کۆیلە و ڕەشوڕووت و عەوامی جوتیار و شوانکارە و کۆچەرن.... .
بەڵام لەم دوا دوایەدا، هێندێک، لە شارستانناسان، ددانیان بەو واقیعەدا ناوە کە لەناو هێندێک لە شارستانەکانیشدا، کە شوێنی نیشتەجێبوونی چڕوپڕن و ڕێکخراون و دابەشکراون بەسەر چینە کۆمەڵایەتییە پلەبەندییەکاندا، چینی خاوەن کەلتوورەکەی عەوام و ڕەشوڕووت هەر بوونی هەیە و مەحاڵە شارستانییەتێکی پاک و بێگەردی نموونەیی بدۆزیتەوە، بە کۆمارەکەی ئەفڵاتۆنیشە، خاڵی بێ لە کەلتووری کۆمەڵایەتیی خەڵکەکە، جا کەم تا زۆر. شاری لەندەنیش ئەم شایەتحاڵییە دەدا.
لە ڕاستیدا، گەر بەوردیی دیقەت لە مێژووی شارستەنییەتی کۆن و نوێ بدەین، دەگەینە ئەم ئاکامە، کە هەرگیز مێژووی مرۆڤایەتی شارستانییەتێکی بە خۆیەوە نەبینیوە، لە خزمەتکردنی کۆی دانیشتووانەکانیدا بووبێ، نەک هەر ئەوە، بەڵکوو هەر هەموو شارستانییەتەکان بە شان و بازوو و ئارەقە و خوێنی چینی ڕەشوڕووت بوونیاتنراون، لەپێناو خزمەکردنی کەمینەیەکی کەمی ئەم کۆمەڵگەیە. تۆ وەرە ئەقڵمەندانە لە شارستانییەتیی کۆنی فیرعەونەکان بڕوانە، ئەوجا دەزانی کە چۆن خەڵکی دۆڵی نیل کراون بە کۆیلە بۆ خۆشگوزەرانیی شا و شاژنەکانیان و دواتر بە نەمرکردنیان بە هەڵهێنانی ئەهرام و گۆڕی پڕ پێچ و پەنا و نهێنی.
ئەوەی بۆ فیرعەنەکان ڕاستین، بۆ خڕ پاشا و مەلیک و ئیمپڕاتۆر و سوڵتان و ئاغاکان، لە هەموو شارستانییەتەکاندا ڕاست بووە، لە سەردەمی سۆمەری و ئاشوورە و بیگرە تا سەردەمی ساسانی و ڕۆمانی و پاشانیش سوڵتانەکانی عوسمانی، تا ئەم ساتەوەختەی پیاوە سەروڕێش ئەفڵاتونییەکەی نوورینگەکە، کە تەمەنای مەرگی خۆی دەکرد.
چاکم وەبیرم دێ، مامۆستای مێژوومان لە پۆلی دووی ناوەندی، بە خەندەیەکی تێزئامێز، لە باسی خەلیفەکانی دەوڵەتی ئەمەوی و عەباسیدا دەیوت: فڵان خەلیفە، وەزیرێکی دانابوو، تەنیا بۆ ناولێنان و ناونووسکردنی منداڵەکانی کە بە سەدان کوڕ و کچ بوون. لە پەرتووکەکەماندا نووسرا بوو، فڵان خەلیفە وەزیرێکی دامەزراندبوو هەر بۆ کۆکردنەوەی ئەو دیاری و خەڵات و باج و خەراجەی خەڵک پێشکەش بە خەلیفە و والیان دەکرد، نووسرا بوو لە یەمەنەوە هێشووەترێیەکیان بۆ خەڵیفە هێنا بوو باری یەک وشتر بوو؛ ناوی ئەو خەلیفەش هاتبوو، کە خواردنی هەر دنووکی قەل بوو.
هەر دوای ئەوەی مرۆڤەکان، ئەشکەوت و دارستان و چۆلەوانیان بەجێهێشت و هاتن لە شار و دیهاتەکان نیشتەجی بوون، پاشا و میر و سوڵتانەکان، هەمیشە بیریان لەوە کردووەتەوە کە چۆن لەسایەی ئەم شارستانییەتەدا، هەرچی هەیە و نییە، بەگەڕی بخەن بۆ خۆشگوزەرانی و ڕابواردنی خۆیان. تا کار گەیشتە ئەوەی کە خوداش بۆ ئەو مەرامە بکەنە ئامراز، وەک پێشتر بووت و سەنەمەکانیان بەکاردەهێنا. خودایەک کە لە هەموو ئایینەکاندا، پەیامی مرۆڤدۆستی و یەکسانی و دادپەروەری و بەگژداچوونەوەی ستەم و زاڵمان بووە و لە دەقە پیرۆزەکانیدا هاتووە، ئەوەی مرۆڤێکی بێ گوناح بکوژێت، وەک ئەوە وایە کۆی مرۆڤی دونیای کووشتبێت. کەچی، مێژووی ئەو هەموو کووشتار و شەڕ و شۆڕەی بە ناوی خودا و بە شمشیری خودا و ئیمڕۆش بە موشەکی خودا کراوە و دەکرێ، سەری هەزاران هەزار کەسیان تێدا پەڕاندوە و هەزارن هەزار زامدار و بێسەروشوێن و ئاوەر بوون. تەنانەت لەنێوان شوێنکەوتووانی یەک ئایینشدا، ڕووباری خوێن ڕژاوە، وەک مێژوو باسی تێکهەڵچوونەکانی نێوان کاسۆلیکەکان و پڕۆستانتەکان، یان نێوان ئایینزانەکانی سوونە و شیعیە دەکات. تۆ وەرە مێژووی دەوڵەتی ئەمەوی و عەباسی بخوێنەوە، ئەوجا دەزانی کە بە ناوی خودا چەندان زانا و دانا و عالم و زاهید سەریان پەڕێندراوە. لە کاتێکدا هەموو باوەڕدارێکی هۆشمەند و هۆشیار دەزانێ، هەرگیز. خودا بۆ بەرزڕاگرتنی مەزنایەتی و عەزەمەتی خۆی، پێویستی بە خوێن نەبووە.
گۆڕانکارییە گەورە و مەترسیدارەکانی شارستانییەت، ئەو ڕۆژە گەشەی ساند، کە سەردەمی شۆڕشی پیشەسازی سەراپای ڕۆژاوای گرتەوە و وردەوردە کەلتووری شارستانییەتی کۆنی، بە کەلتووری شارستانییەتیی مۆدێرینە گۆڕییەوە. چونکە ڕۆژگارەکە گۆڕا، دەسەڵاتدارەکانی خۆیان بە خاوەن و ڕابەر و پێشەنگی شارستانییەت دەزانی، ئامراز و ڕێباز و کەرەستەکانی بە کۆیلەکردنی چینی ڕەشوڕووتیان گۆڕێ. ئەلبێرت شوایزەری فەیلەسوف زۆر بەجوانی فەلسەفەی شۆڕشی پێشەسازی لەودا چڕدەکاتەوە کە شۆڕشێکە لەپێناو ماددە، لە هەمان کاتیشدا ئەخلاق دەکاتە ئامرازی هەڵخەڵەتاندن، بە ناوی پارستن ماف و مرۆڤدۆستی و پێشکەوتن، لێ، ئەمە هەر فێڵێکە بۆ خزمەتکردنی لایەنە مادییەکەی ئەم شۆڕشە.
ئەوەی دەسەڵاتدارەکانی ئەم شۆڕشە کردنیان، شتێکی وا جیاوازی نەبوو لەگەڵ ئەوەی فیرعەونەکان و ئیمپراتۆرەکانی زەمانی زوو دەیان کرد. دوو شتیان کرد: هەوڵیاندا دەسەڵاتی کڵێساکان تا پێیان دەکرێت کەم بکەنەوە و ژن لە ماڵان بهێنە دەرەوە، تا پیاوەکان پتر خەریکی پاسەوانی بەرژەوەندییەکانی ئەوان بن. بڕوانن، ناپلیۆن چی کرد، بۆ گەیشتن بەو خەونە. جا هێنانە دەرەوەی ژن لە ماڵەکانیان، سەرەتای داڕمانی ئەخلاق بوو، سەرەتای هەڵوەشاندنەوەی خێزان بوو، تا بەم ڕۆژگارە گەیشتین.
ئەوەی پتر قوڕەکەی خەست کرد، بۆ سەری هاووڵاتیی بێدەسەڵاتی برسی و ماندوو، ئەوبوو، توێژێکی نوێ لە ڕۆشنبیران لە ڕۆژگارەدا گەشەی کرد، کە زۆر لەژێر کاریگەریی فەیلەسوفەکانی ئەو ڕۆژگارە دابوون، لە هەر دەیەیەکدا، فەیلەسوفێک سەری دەردەهێنا و بە فەلسەفەی مۆدرێنە بیر و هزری ئەم خەڵکە دەشووشتەوە، هەرچەند، ئەوەی دەهات، فەلسەفەکانی پێش خۆی دەسڕییەوە. ئەمەش تەواو سەری لە توێژی ڕۆشنبیران شێواند و لە توولەڕێیەکانی ژیاندا سەرگەردان بوون.
بەدرێژایی مێژوویی شارستانییەت، کە بە حەوت هەزار ساڵێک مەزەندە دەکرێ، هەرگێز مرۆڤ وەکوو مرۆڤی ئەم سەردەمە بەدەست شارستانییەت گیری نەخواردووە، بۆیە کابرای سەروڕیش ئەفڵاتوونی نادادی نەبوو کە وتی: شارسانییەتیی چی، هەمووی وەهمە.
بێگومان ناکرێ، خزمەتگۆزارییە جوان و مەزن و بەکەڵکەکانی ئەم شارستانییە مۆدێرنە نادیدە بگرین:
داهێنانی ئیلیتریک، هۆیەکانی گواستنەوە، دۆزینەوەی داوودەرمانی باش، هەموو داهێنانە تەکنەلۆژییەکانی مۆدێرن -گەر درووست بەکار بهێنرێن، ئاوی پاک و زانیاریی زۆر و بەردەست، ئاسانکاریی پەیوەندییەکان، پێشکەوتن لە زانستەکان، ئامرەزاکانی پەروەردە و فێرکردن... تاد.
بەڵام...، با بەوێژدانەوە، سەرێک بەو ماڵەدا بگرین کە پێی دەڵین ''گۆی زەوی و 8 هەزار ملیۆن کەسێکی تێدا دەژی، بزانین لە سایەیی ئەم شارستانییەتەدا چ ژیانێک بەسەر دەبن- بێگومان ئەمە بابەتێکی ڕەهاییە نەک سنووردار. شارستانییەک کە دەڵێن لووتکەی پێشکەوتن و پۆپەی داهێنانی ئەقڵ مرۆڤ و تۆقەڵەی دەستکەوتە سیحراوییەکانە، کە زۆریان هەر لە خەون و خەیاڵ دەچن.
جارێ لە پێشدا، دەبێت بزانین، ئەم سەردەمە جیاوازی گەورەی نییە لەگەڵ سەردەمی فیرعەونەکان. ئەگەر فیرعەونەکان تەنیا دەسەڵاتداری و فرمانەکانیان بەسەر دۆڵی نیلەوە بوو بێ، ئەوا دەسەڵاتدارانی ئیمڕۆ، دەسەڵات و فەرمانیان بەسەر هەموو جیهاندایە.
تۆ دەزانی نیوەی کۆی سەروەت و سامانی هەموو جیهان، تەنیا لەبەر دەستی 3 هەزار و 194 دەوڵەمەندە؟ نیوەکەی دیکەشی هیی 8 هەزار ملیۆن کەسەکەیە. جا ژیان و چارونووسی کۆی 193 دەوڵەت -کە ئەندامن لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، لەبەر ڕەحمەت و شەقی 5 وڵاتی زلهێزن، لە جەنگ و ئاشتیدا.
ئەم سەرمایەدارە قەبانە و ئەم 5 وڵاتە زلهێزە، بۆ دەستەبەرکردن و ڕاییکردنی ئیش و کار و نەخشە و پلان و پیلانەکانیان بە سەرکەوتووی، دەزگایەکی یەکجار زەبەلاحیان بوونیات ناوە بە ناوی میدیا، پێشکەوترین، داهێنانی تەکنەلۆژی و زانستیی ئەبوستراک و مرۆیی بەکار دەهێن، بۆ بە کۆیلەکردنی مرۆڤ، تا هەموو شتێک بە ویستی وان بێ. چونکە ناودارترین زانکۆ و بلیمەتترین زانا و مامۆستا و پسپۆڕ ئەم دەزگایە بەڕێوە دەبن، ئێمەیان کردووە بە ڕۆبۆتێکی کۆیلە چۆنیان بوێ، واهەڵمان دەپەڕینن و بە هاسانی بە درووشم و وتار و ڕیکلامەکانیان هەڵدەخەڵەتێن. هەر بۆ نموونە، لەم چەند ڕۆژەدا، مەکینەی ئەم دەزگا زەبەلاحە، کۆی هەستی 8 ملیار کەسی بۆ لای کەسێک ڕاکێشاوە کە ملیاردێردێکی هیندییە و 100 ملیۆن دۆلاری بۆ ئاهەنگی زەماوەندی کوڕەکەی خەرج کردووە و ئەوەندە هەزار کەسەی لە چوار ئیقلیمی جیهان داوەت کردووە و ئەوەندە جۆرە خواردن و تەعاماتە ڕۆژانە درووست دەکات. لە کاتێکدا، لەم هیندوستانەدا، هەموو بەیانێک، وەک چۆن لای ئێمە زبڵکێش، زبڵ و خاشاک خڕدەکاتەوە، ئەوا مردووکێش، شەقام بە شەقام دەگەڕی و لاشەی ئەو مردووانە کۆدەکاتەوە، کە شەو لە برسان و لەسەرمان و لەبەر نەساغی گیانیان لەدەست داوە، ئەوان لانەوازی ژن و پیاو و منداڵن، بێکەس و بێجێ و ڕێن، لەسەر شۆستە و کەنار ڕێیان کەوتوون.
جا ئەم دەزگا زەبەلاحە، بۆ فریوودان و بە کۆیلەکردنی مرۆڤ، دەست بۆ هەموو فەن و فنوونێک دەبا و دەگاتە هەموو کون و قوژبنێکی ئەم جیهانە. ئاساییە سەر لە ئێوارە، گەنجێکی کورد نمایش بکات، کە بە دیار دوکانە سووتاوەکەی، لەسەری خۆی دەدا و دەڵێ، :ماییەپووچ بووم، هیچم نەما، ئەو دووەم جارە دوکانەکانمان دەسووتێنرین. بۆ ئێوارەی دواتر، ئەم دەزگایە، گەنجێکی دیکە نمایش دەکات، لە پێشانگەی نیودەوڵەتی لە تەنیشت ئۆتۆمبیلێکی مۆدیل 2024 ڕاوەستاوە و دەپرسێ: ئەو بای چەندە؟ نووسینگەی فرۆشیاریش بە سەر لووتی دەڵێت: 107 -واتا 107 هەزار دۆلار. جا گەنجی دوکان سووتاویش، لە تیڤی ماڵەوە ئەوە دەبینێ. هەزاران کوڕ و کچی دەرچووی زانکۆکانیش، کە بێئیشن، لە دڵی خۆیان دەڵێن: چۆن منیش، وەک ئەو گەنجە، ببمە خاوەن ئەم ئۆتۆمبیلە جوانە.
تۆ سەیری ئەو تەرازووە ، داپەروەرییە بکە، کە سەرانی ئەو دەزگا زەبەلاحە نیشانی خەڵکی عەوام و سادەی دەدەن و نیشانەی خۆیان دەپێکن. پتر لە حەفتا ساڵ بوو، هێندە بە زۆرزانانە ڕێکلامیان بۆ ئاشتی و ئاساییش و خۆشگوزەرانی و مافی مرۆڤ لە وڵاتانی ڕۆژاوا دەکرد، کە ئەم وڵاتانە بەهەشتن و هەر ئەوان پارێزەری مرۆڤ و مرۆڤایەتن، بۆیە مامۆستاکانیشمان، لە سەرەتاییەوە هەر ئەوەیان لەبن گوێ دەخوێندین، کە ڕۆژهەڵاتیی بکوژ و شەڕانی و سەربەگێچەڵن، ڕۆژاواش مرۆڤدۆست و ئاقڵ و بیرمەندن؛ بەڵام شەڕێ ڕووس و ئۆکراین، لەم دووساڵەدا، ئەو درۆشاخدارەی سپیکردەوە، ئەوەی ئەم دوو وڵاتە ڕۆژاواییە بەناو شارستانییە، بەیکتریان کردووە، با بەدەواری شڕی نەکردووە، نەک هەر بە کاریگەرترین و نوێترین چەک و تیفاق کەوتوونەتە گیانی یەکتری و وەک دەڵێن تەڕ و وشک، بە یەکەوە دەسووتێنن، بەڵکوو چەندان جارە، بە دەستبردن بۆ دووگمەی سووری چەکی ئەتۆمی گەف لەیەکتری دەکەن. سەلماندیان کە شارستانییەتیی مۆدێرنە جگە لە وەهم هیچی دی نییە. ڕووسەکان بەو پەڕی شانازییەوە دەڵێن تا ئێستا 165 جۆر چەکی نوێ و تازەبابەتیان لە سووریا تاقیکردووەتەوە، واتا قوربانییەکان، کە هاووڵاتی ئەم وڵاتەن، تەنیا نیشانەن و ڕۆح و خوێن و جەستەیان نییە.
تۆ سەیرکە، ئەم مەکینە زەبەلاحە، چۆن خەڵک چاوبەست دەکات و هەڵ دەخەڵەتێنێ کە هەواڵەکانی شەڕی غەززە دەگوازێتەوە، هەمیشە هەواڵی کۆژرانی دوو سەربازی ئیسرائیلی، پێش ئەو 120 قوربانییە فەڵەستینیەیە کە لە هەمان کاتدا کوژراون. لەو ساتەی هەرچی دەزگای میدایی جیهانییە، تیشک دەخاتە سەر ئەو شەڕە، بە حەرفێک باسی شەڕە خوێناویی و ئابڕۆبەرەکەی سوودانییەکان ناکەن، کە پتر لە 17 هەزار قوربانی لێ کەوتووەتەوە و بە دەیان هەزار ژن لاقە کراون و کراون بە سەبایە و 3 ملیۆن هاووڵاتی دەربەدەر و ئاوارەن، لە وڵاتێکدا بۆخۆی وا دێ لە برسان بمرێ. خۆ ئەوەی تورکیا بە ڕۆژاوا و سڤیلی ئەو دەڤەرە دەیکا، مەگەر هەر جوو بە فەڵەستینییەکانی کردبێ، ئاوی خواردەنەوەوەی لێ بڕیوون، ئیستگەکانی کارەبای لێ سووتاندوون، سایلۆیەکانی گەنمی خاپوور کردووە و دارزەیتوونەکانی لەڕەگەوە هەڵکێشاوە و بە تاڵانی بردوویەتی بۆ مەزراکانی خۆی لە ناوەوەی تورکیا و ڕۆژانە دەکوژی و دەبڕی و دەسووتینێ و کەس کەسیش ناڵی لەل. خۆ لەو ساتەی ژێرنووسی تیڤیەکان هەواڵی کوژرانی هاووڵاتی کورد لە باشووردا نیشان دەدا، لە هەمان چرکەدا، دیمەنەکانی گشتوگوزارکردن لە تورکیا دەگوێزێتەوە و هانی خەڵک دەدات زوو بگەنە ئەو بەهەشتە و ڕێکڵام بۆ کاڵایەکانیان دەکات، کە بە پارەکەی ئەم هاووڵاتییانە بوونەتە قوربانی.
ڕەنگبێ، هەبێت بڵێ، ئەو ئەرکی شارستانییەت نییە، کۆی دانیشتووانی ئەم جیهانە بەختەوەر بکات، لێ، من بە ئەرکی خۆمی دەزانم کە دژی ئەوەبم، ئەوان بە دوکەڵی ئەو نەت و گاز و خەڵوز و ماددە تیشکدەرانە، ژینگەمان پیس کەن. خۆ ئێمە جگە لەو ماڵەی زەوی، هیچ شوێنێکی دیکەمان نییە ڕووی تێکەن. ئەوان بە ناوی شارستانییەتەوە، ساڵانە لووتکەی پاراستنی ئاو و هەوا دەبەستن، بەڵام نویترین چەکی تیشکدەری ئەتوومیش لە ئۆکراین بەکار دەهێنن. جەنگەڵ و دارستانەکان دەبڕنەوە و هەورەکانی ئاسمان دەدزن و چ زبڵ و خاشاکە، لە داو و دەرمان خواردن بۆ وڵاتە هەژارەکانی هەناردە دەکەن.
شارستانییەتی مۆدێرنە، گەر نەشتوانێت ئەم حەشیمەتی جیهان بەختەوەر و ئاسوودە بکات، دەبێت کاربکا نەختێ لە زەرەر و زیانەکانی کەم کاتەوە، لە سایەیی ئەو هەموو فابریقە و کۆمپانیای ئۆتۆمبیلە، لە هەر 23 چرکەیەک، لەم جیهانەدا، کەسێک دەبیتە قوربانی هاتوچۆ، کەچی ئەوان هەر سامان قەڵاچن دەکەن.
شارستانییەتیی وەهم، وای لە خەیاڵدانی گەنجانی وڵاتە هەژار و پاشکەوتووەکان وێنا کردووە، کە وڵاتی وان بەهەشتە و 110 ملیۆن کەس دەربەدەر و ئاوارەی وڵاتان بووین، هەر ئەمساڵ نزیکەی 800 هەزار کەس لە ڕێی کۆچ و خۆ بەدەریادادان گیانیان سپاردووە بەو خەونەی بگەنە کەناری ئەو شارستەنییە وەهمییە.
دەکرێت بە فڕۆکە بەسەر پاریس، مەدرید، ڤێنادا بفڕیت و لە دڵی خۆتدا بڵێیت: وای، کە وڵاتی جوان و دڵگیرن، بەڵام گەر تێکەڵ بیت لەگەڵ دانیشتووان و ئاشنا بیت بە کەلتووریان هەست دەکەیت، کە واقیعی ژیانحاڵ زۆر جیاوازە.
لە دەرگا دەدەن، دوو کیژۆڵەی ناسک و نازداری باج لەسەر سینگ، خۆیان وەک خێرخواز دەناسێنن و دوای دادانی وتارێکی درێژ دەربارەی گیانداران، داوت لێ دەکەن، گەر کۆمەک و ئابوونەیان پێببەخشی بۆ ڕزگارکردنی گوێدرێژەکانی ئەفریقیا، گۆیا زۆر برسی و بێخزمەتن. تۆیش پێیان دەڵێ، کارەکەتان گیانداردۆستانەیە، بەڵام خۆ ئێوە لەسەر ڕێگا، دەیان لانەوازەی بێجێ و بێڕیتان دیت -ئەوان بەو کەسانە دەڵین: هۆملێس، خۆ ئەوان هاووڵاتی و هاوشاری خۆتتان، کۆمەک بۆ ئەوان کۆبکەینەوە لە جیاتی گوێدرێژەکانی ئەفریقیا، باشتر نییە؟ کیژەکان لێو لێهەڵدەقرچینن و دەڵێن، ئەوان ڕێکخراوی خۆیان هەیە. چونکە ئەو دەزگا میدیا زەبەلاحە مێشکی ئەم کیژانەشیان شووشتۆتەوە.
لە سایەیی ئەم شارستانییە مۆدێرنەدا، لە ساڵی 1800ەوە تاوەکوو ئیمڕۆ، نزیکەی 37 ملیۆن کەس لە جیهاندا لەبرسان مردوون. نزیکەی 700 ملیۆن ئینسان، دەستکەوتی ڕۆژانەیان لە 2 دۆلا کەمتر و ملیارێک و 300 ملیۆن کەس لەسەر هێڵی هەژاری مامناوەندین. لە سەتا 9 دانیشتووانی جیهانیش لەژێر هێلی هەژارین، نانی شەوانیان نییە بیخۆن.
ئیمڕۆ، شارستانناسان، ڕاستگۆییانە دەڵێن، ئەوانەی لە شارسانییەتی سەردەمی کشتوکاڵی و ڕاو و شکار ژیاون، گەڵیک بەختەوەرتر بوون، لە ئێمەی شارسانییەتی مۆدێرنە. لە لای ئێمە، تەکنەلۆژیای سەردەم، هەرچی جوانیی سرووشت هەیە کووشتییەتی، کێ مانگ دەبینێ؟ کی بۆ خۆرهەڵاتن دادەنیشێت؟ کوو ئاشنایەتیمان لەگەڵ باڵندە و گیاندارە کێوییەکان؟ ئەسەڵەن زۆربەمان لی قڕ کردن و دارستان و بێشە و ماڵ و حاڵمان لی وێران کردن. ساڵانە شفرەی هەزاران فیل، لەپێناو عاجە بەقیمەتەکەی بە مشاری ئەلکتریکی دەبڕینەوە، بەڵام سەگێکی قاچ شکاو لە تیڤیەکاندا نمایش دەکەن، گۆیا دەیانەەوێ تیماری بکەن.
سەردەمی مۆدێرنە، کە هەرچی داب و نەریت و کەلتوورە، بە درووشمی ئازادی و ماف و مرۆڤدۆستی هەیە پێشیل کردووە، هۆی سەرەکی گەورەترین دەردی سەردەمە کە ئەویش فشار -سترێس-ە. کە ساڵانە هۆکاری خۆکووشتنی پتر لە 700 هەزار قوربانییە. ئیمڕۆ ڕێژەی مردن بە نەخۆشییەکانی دڵ لەسەتا 33 و بە شێرپەنجە لە سەتا 18 و بە نەخۆشییەکانی هەناسە لە سەتا 8 و کێرڤەکەش وەک نرخی زێر، هەر لەهەڵکشان دایە.
شارستانییەتیی سەردەم، ئاماری ئاڵوودەبووانی ماددەی هۆشبەر بە نزیکەی 14 ملیۆن کەس دەخەمڵێنێت کە چارەسەر وەردەگرن و 296 ملیۆنیش بەکاربەرن، بەڵام بێئاگان لەوەی کە بە گوێرەی داتاکانی فەرمی حکوومەتی ئێراقی، لە سەتا 40 گەنجانی ئەم وڵاتە، لە کوڕ و کچ، ئاڵوودە بوون. بە نیوێژی نیوەڕۆیە لە شەقامەکانی تاران و تەبرێز، ژن و پیاوو منداڵ، بانگ دەکەن: دارۆ ... دارۆ.. دارۆ... . ئاڵوودەبوون بەم ژەهرە سپییە، لە جیهاندا بە ڕیژەی لەسەتا 40 زیادی کردووە، ئامارەکانی ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی وادەڵێن.
خۆ ئەگەر ئاوڕێک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەند بدینەوە، ئەوا دیمەنەکان زۆر تەڵخ و ناشیرین و تۆقێنەرن. ڕێکلامی شارستانییەتیی ڕۆژاوا، خەڵکی ئەم ناوچەیەیان خستووەتە گێژەنێک، مەگەر هەر گێژەنی ئەسکەندەر وابێ. هەژاری و نەخوێندەواری و نەخۆشی، بە شێوەیەک لەگەڵ شارستانییەتیی مۆدێرنە ئاوێتە بووە، سەگ ساحێبی خۆی ناناسێتەوە. هەرچی دەزگای پەروەردە و تەندرووستی و داد و خزمەتگوزارییە داتەپێنراو و مرۆڤەکان، ئەوانەی هەبووشن، ڕۆژانە تەمەنای مەرگی خۆیان دەکەن، کە لە ماڵ دەرچوویت، دڵنیا نیت، کە جەنازەکەت لە پزیشکی دادوەری نادۆزنەوە و جارێکی دێ ناگەڕیتەوە ماڵەوە.
بۆ ئەمە وایە؟
وابزانم، هێنری کیسنجەر بوو، وتی: هەر کەسێ دەست بەسەر خۆرهەڵاتی ناوەند دابگرێت، دەست بەسەر هەموو جیهاندا دادەگرێ، بیل کلینتۆنیش بوو وتی: 'دەبێت خۆرهەڵات، ئەم سەدەیە، ئەمەریکی بێ. جا هەرچی شەڕوشۆری ئەم جیهانەیە دەیهێنە سەر خاکی وڵاتانی خۆرهەڵات، لەپێناو بەردوام مانەوەیان لەم ناوچە نەفتاوییەدا. ئاشکرایە، خۆمەینی بە فڕۆکەی فەڕەنسا گەێندرا تاران، قەزافی بە فڕۆکەی ناتۆ کوژرا، بەهاری عەرەبی دەزگای سی ئای ئەی و مۆسادی لە پشت بوو، درووستکەر و پشتیوان و هاوپەیمانی داعش ئەو سی وڵاتە بوون، کە بە نوێژی نیوەڕۆ، بە فڕۆکە لە کەنەدا و ئۆستوڕالیا و جەزائیر چەکدارەکانیان هاوردە دەکرد بۆ تورکیا و دوای مەشق و ڕا‌هێنان دەگوێزرانەوە بۆ نێو خاکی سووریا و ئێراق.
بۆیە کەش وهەوییەکیان لەو ناوچانە درووستکرد کە هەم خەڵکەکە هەوڵبدا چۆڵی بکات و هەم گرووپ و تاقمی چەکداری سەربەخۆیان هەبێ، بۆ ڕۆژی پێویست.
ئێوە سەیری ئەم فیلمە بکەن: ناسای ئەمریکا دەزانێت 175 ڕۆژی دێ گاشە بەردێکی سێ تۆنی لە ئاسمانەوە دەگاتە زەوی و لە فڵان ناوچە بە ئەرزی دەکەوێت، بەڵام نە ئەو و نە دەزگای هەوڵگریی میسر و ئیسرائیلی، نازانن و بێئاگان کە حەماس 500 کیلۆمەتر تونێلی لەژیر غەززە لێداوە -ئەم دوو دەزگا هەواڵگەرییە پڕ زانیارییترین دەزگای هەواڵگرین لە ناوچەکەدا. خۆ ئەگەر مێروولە 100 مەترێک زەوی بکۆڵی بووایە، دەیان کامێرا و زانای لەسەری کۆ دەبوونەوە، بەڵام 500 کم تۆنێلی غەززە، سڕڕ و لوغزە.
دەبێت، ئەو شتانە ڕووبدەن، لەپێناو درێژەدان بەشارستانییەتی وەهم. ئاخر تا نەوەتەکانی سەدەی ڕابردوو دایکێک، جووتە گوارەی خۆی دەفرۆشت بۆ مامۆستای دەرسی خسووسی تا کوڕەکەی نمرەی باش بێنێ، ئێستا هەمان دایک، دەڵێ، هەرچیم هەیە و نیمە فرۆشتوومە، 3 دەفتەرم هەیە، هەردوو کوڕەکەمی پێ دەنێرمە لەندەن.
چۆل بوونی دەڤەرێکی وەکوو پژدەر لە گەنج و مانەوەی هەزاران کچی قەیر لە ماڵەکانیان، بەبێ نەخشە و دەست نییە، کە لە پشت ئەم گۆڕانکارییانەن کە زۆرمان نایانبینین.
تۆ سەیری ئەو شانۆگەرییە بکە، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، دادە زارا لەسەر ئەوەی دوو منداڵی فێرە نووسینی کوردی کردووە، دەخرێتە زیندانەوە، لە باشووریش، دوای 65 ساڵ خەبات و هەزارن هەزار قوربانی، ئەو ئەندام پەڕڵەمانەی بە دەنگێ ڕەشوڕووتان گەیشتووەتە پۆستەکەی، واژوو کۆدەکاتەوە، تا بە یاسا لە پەڕڵەمان، زمانی ئینگلیزی ببێتە زمانی فەرمی پەروەردە و زمانی کوردی نیمچە لەغوو بکرێت. وەزاڕەتی پەروەردەیش بابەتی زمانی کوردی لە ئەزموونەکانی قۆناغی 12 دەسڕیتەوە... هیچ لەم ڕەفتارانە لە هەواوە و خۆڕسکانە هەڵنەتۆقیوون، بەڵکوو دەستیان لە پشت و بە خرواران دۆلاریان بۆ هەڵڕیژراوە.
لە زۆربەی وڵاتاندا، ئاستیی نەخوێندەواری نزم دەبێتەوە، بەڵام لە وڵاتێکی وەکوو ئێراق و سووریا ساڵ دوای ساڵ ئاستەکە بەرزدەبێتەوە، وڵاتێکی وەکوو ئێراق، لە سایەیی ئەم شارسانییەدا، لە ڕیزی یەکەمەکانە لە پیس و پۆخڵی و تاونکارییدا، خاوەن 11 ملیۆن منداڵی سەر شەقام و 6 ملیۆن بێوەژن و 4 ملیۆن تەلاقدراوە و ڕێژەی بێکاری هەر لێگەڕێ، لە دوو ساڵدا، 27 هەزار کەس، بە شاهید و بە ئیسپات، بوون بە خاوەنی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرای ساختە. تا ئەم دوایەش لەسەر پردەکانی بەغدا پاسەوان داندرا بوو، بۆ ڕێگریکردن لەو دایکانەی منداڵەکانیان فڕیدەدەنە نیو ڕووباری دیجلە. ئەمانە لە کاتێکدا ڕوو دەدەن، لە یەک ڕۆژدا فرۆشی نەوتی ئەم وڵاتە، نزیکەی 3 ملیۆن بۆشکەیە، نرخی هەر بۆشەکەیەک نزیکەی 80 دۆلارێکە.
جومگەیەکی بایەخداری کۆمەڵ، کە شارستانییەتی مۆدێرنە، 300 ساڵێک دەبێت کاری لەسەر دەکات، سەندنەوەی ژنایەتییە لە ژن. هەم بۆ ئەوەی بیانکەن بە کۆیلەی کارخانەکانیان و هەم بۆ ئەوەی زۆرترین چێژیی جەستەییان لێ وەربگرن. ئەمە بە درێژایی مێژووی شارسانییەت هەر وا بووە، بەڵام مۆدێرنە گەیاندییە ترۆپکی مەحروم کردنی ئەم مرۆڤە لە هەستکردن بە مرۆڤ بوونی خۆی.
چۆن؟ جوانترین مەخلووق کە خوداوەند لەسەری ئەم ئەرزە درووستی کردووە، ژنە. ژن گەڵی جوانترە لە ڤینۆس و سیوەیل و گەڵێک سۆزبەخشتر و خەمخۆرترە لە هەرچی بوونەوەر هەیە. ژن، وەک دایک و وەک هاوسەر و وەک کچ و وەک خوشک، کۆڵەگەیەکی سەرەکی بوونیاتی کۆمەڵە، دەرهێنانی یان شکاندنی ئەم کۆڵەگەیە، داتەپینی کۆمەڵە. جا هەرچی فەن و و فنوون هەیە دەزگا زەبەلاحەکەی میدیای شارستانییەتیی مۆدێرنە، لەپێناو شکاندنی ئەم کۆڵەگەیە بەکاری هێناوە و تا ڕادەیەکی زۆریش، سەرکەوتووە. ئێمڕۆ، لە ڕۆژاوادا، تاق و لۆقە خێزان، وەک خێزان بوونیاتی ماوە و لەبەر یەک هەڵنەوەشاوەتەوە. شارسانییەتیی مۆدێرنە، دوو سەرە، لە یەک کاتید کاری کردووە، لە لایەک تا ژن هەست بەبی کەسێتیی خۆی بکات، هەمیشە وابزانێت ئەو بووکەشووشەیە، دووەم، لەبەرچاوی پیاو، ژنی سووک کرد، بەوەی کە ژن جگە لە لە چێژی سێکسی ناتوانی هیچ بە پیاو ببەخشێت. لە کۆڵانەی گەڕەکەمان لە دوبلن، لە 35 خێزان، بە هەموویان 7 منداڵیان هەیە، 12 خێزان یەک کەسییە، یان دوو پێرن سەریان پێکەوەناوە. ئەوان لە منداڵ تۆراون، ئەوان لە پیاو دوور دەکەنەوە و پیاوەکانیشیان فێرە سەرجێی گۆڕینەوەن. جا لە ڕێی فیلمی ڕووت و هەزاران ماڵپەڕ و کەناڵی سێسکی، هەرچی جوانیی ژن هەیە لیی سەندراوەتەوە. ژن هەرچەند جوان و خوێنشیرین بێ، لەناو پاس و شەمەندەفەڕ و بازاڕدا، زەڕرەیەک هەستی پیاوەتی نابزوێنن، چونکە ناتوانی جوانییەک لەواندا بدۆزیتەوە و سەرنجت ڕاکێشن، واتە جوانیی ژنیان لەبەر چاوی پیاو کووشتوە.
ئەم پەتایە، زۆر خراپتر، لەنێو کۆمەڵانی ڕۆژهەڵاتدا تەشەنەی کردووە. بەرزبوونەوەی ئاماری تەڵاقدان و لێکترازانی خێزانی، خۆ بەبێ هۆ نییە. ئاکامەکانی ئەم دیاردەیەش گەڵیک زۆرە، لێرە جێیان نابێتەوە باسی بکەین، دڵنیام ئێستا، ئێوە کە ئەمە دەخوێنەوە، چەندان ڕووداو و سەربوردە و بەسەرهاتنان دیتەوە پێش چاو، کە لە ژینگەکەی خۆتان ڕوویداوە، بەڵام ناپرسن، هۆکارەکەی چییە... ئێمرۆ، ژن، وەک کائینێکی شێتی لێهاتووە لە ڕۆژهەڵات، وێلە بەدوای جوانیدا، بێخەبەرە لەوەی کە جوانیی حەقیقی شاراوەیە، لە دڵە، لە مێشکە، لە دەروونە، نەک هەر لە چاو و لووت و کۆڵمە. کارداشیان، درووستکراوێکی ئەم دەزگا زەبەلاحەیە، بۆ فریودانی هاوڕەگەزانی خۆی و بوونەوەرێکی دوورە لە واقیعی کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتی.
جێگەی داخە، کە دوای 7 هەزار ساڵ لە داهێنان و دۆزینە و ئەفڕاندن، ئەقڵی مرۆڤ، شارستانییەتێک بەرهەم بێنێ، کە مرۆڤکوژ و ژینگە کۆژ و خۆکۆژ بێ.
شارستانییەتیی وەهەم، ئەم ڕۆژە پەرەی سەند و ئێمەی گەیاندە ئەم ڕۆژگارە کە ماددە بووە گەورەترین دەستکەوتوو و ئەخلاق مەحف بۆووە و نەما و ئایین بوو بە پەیژەی بەرژەوەندیی کەسی.
با بچمەوە لای پیاوە نەساغە سەروڕیش ئەفڵاتوونییەکەی، لە نۆرینگەیەکدا لە شاری دوبلن، لە هۆدەی چاوەڕوانیدا لە تەنیشتم دانیشتبوو، دوای گفتوگۆیەکی خۆش وتی:
-من ئێستا هەر ئەوەندە هەست بەخۆشی و ئارامی و هێمنی دەکەم، کە لەگەڵ نەوەکانم دادەنیشم و یاری دەکەم، ئەوان منداڵن، جیهانەکەیان پاک و بێگەر و تایەنە، دەنا هەموو شوێنێک لەم جیهانەدا نائارامە و پیاو هەمیشە لە ڕۆحی خۆی دەترسێ. ئەم شاتستانییە تەنیاوتەنیا وەهمە، نەکەی پێی هەڵخەڵەتێ.
منیش چاوەکانم خستە سەریەک و نەنکم بیرهاتەوە، کە منداڵ بووم، چیرۆکی کوڕە کەچەڵی بۆ دەگێرمەوە....
.... پاشا مرد و خەڵکیان لە مەیدانی ناوەندی شاری خڕکردەوە، بازیان هەڵدا، باز لەسەر شانی کوڕە کەچەڵی هەڵنیشت و کرا بە پاشا.
کوڕە کەچەڵ، کوورەچی گەرماوێ بوو، هەموو دەست و دەموچاو و جلکوبەرگی خەڵۆزی ڕەش بوو، بردیانە گەرماوێ و پاکیان کردەوە و چوان پۆشیان کرد و لە کۆشکی پاشا لەسەر کورسییان دانا....
ئەم سەردەمە، سەردەمی شارستانییەتیی مۆدێرنە، چەند لەم چیرۆکەی نەنکم دەچێ، زۆر ئاساییە، قوتابییەکەی پۆلی سێی بنەڕەتەی، لەنکاوڕا ببێتە مێر و پاشا و ئاغای وڵات، خۆشی نەزانی چۆن... ئەمە سەردەمی شارستانییەتیی وەهمە، هەموو شتێک تێیدا ڕوو دەدا.[1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 58 defa görüntülendi
HashTag
Bağlantılı yazılar: 2
Biyografi
Tarih ve olaylar
Yayın tarihi: 09-03-2024 (0 Yıl)
Belge Türü: Orijinal dili
İçerik Kategorisi: Siyasi Eleştiri
İçerik Kategorisi: Siyasi
Şehirler: Koya
Yayın Türü: Born-digital
Teknik Meta Veriler
Bu öğenin telif hakkı, öğenin sahibi tarafından Kurdipedia'ya verilmiştir!
Ürün Kalitesi: 99%
99%
Bu başlık Aras Elincaği tarafından 09-03-2024 kaydedildi
Bu makale ( Ziryan Serçînari ) tarafından gözden geçirilmiş ve yayımlanmıştır
Bu başlık en son Ziryan Serçînari tarafından 11-03-2024 tarihinde Düzenlendi
Başlık Adresi
Bu başlık Kurdipedia Standartlar göre eksiktir , düzenlemeye ihtiyaç vardır
Bu başlık 58 defa görüntülendi
Kurdipedia Dev Kürtçe bilgi Kaynağıdır
Biyografi
Vedat Türkali
Resim ve tanım
1905 Mardin
Kısa tanım
Cumhuriyet’in (Yüzellilikler) Sürgün Listesinden Mevlanzade Rıfat-3
Kısa tanım
KÜRTLER VE CUMHURİYET KİTABININ EDİTÖRLERİ ANLATTI 'İNKARCI PERSPEKTİFİN KARŞISINDA MÜTEVAZI BİR MEYDAN OKUMA
Biyografi
Rahime Kesici Karakaş
Kütüphane
KOMÜNİST
Kısa tanım
Cumhuriyet’in (Yüzellilikler) Sürgün Listesinden Mevlanzade Rıfat-4
Kütüphane
MARDİN 1915
Resim ve tanım
Mardin 1950 hasan ammar çarşisi
Biyografi
Reşan Çeliker
Resim ve tanım
Erbildeki Patlama 19 kasım 2014
Kütüphane
MARDIN 'i DINLERKEN MÜZEYLE BAŞLAYAN DEĞİŞİM
Biyografi
İbrahim Küreken
Biyografi
MEHMET EMİN SEVER
Kısa tanım
21. YÜZYILDA KÜRT EDEBİYATININ GELİŞİMİ VE DÖNÜŞÜMÜ ÜZERİNE
Biyografi
AHMET KARDAM
Kütüphane
Lozan barış antlaşması (14-07-2023)
Biyografi
Pervin Çakar
Biyografi
JAKLİN ÇELİK
Kısa tanım
17. Yüzyılın Sonlarından İtibaren Kürd Aşiretlerin Mecburi İskânı
Biyografi
Dilan Yeşilgöz-Zegerius
Biyografi
Kemal Astare
Kütüphane
Çiller Özel Örgütü TBMM Susurluk Komisyonu'na Sunulan Dosya ve Belgeler

Gerçek
Kısa tanım
100 yıllık inkâra Kürt entelektüellerinden cevap
23-04-2024
Sara Kamele
100 yıllık inkâra Kürt entelektüellerinden cevap
Kısa tanım
1914 Bitlis Kürd Ayaklanması- 2
03-05-2024
Rapar Osman Ozery
1914 Bitlis Kürd Ayaklanması- 2
Kısa tanım
1914 Tarihli Bitlis İsyanının Osmanlı Arşiv Belgelerindeki
03-05-2024
Rapar Osman Ozery
1914 Tarihli Bitlis İsyanının Osmanlı Arşiv Belgelerindeki
Kısa tanım
KÜRTLER VE CUMHURİYET KİTABININ EDİTÖRLERİ ANLATTI \'İNKARCI PERSPEKTİFİN KARŞISINDA MÜTEVAZI BİR MEYDAN OKUMA
19-05-2024
Sara Kamele
KÜRTLER VE CUMHURİYET KİTABININ EDİTÖRLERİ ANLATTI \'İNKARCI PERSPEKTİFİN KARŞISINDA MÜTEVAZI BİR MEYDAN OKUMA
Kütüphane
Dersim Alevi Halk Dindarlığında Xızır’ın Tanrılaştırılması ve Bunun Zerdüşti Kökleri Üzerine
20-05-2024
Sara Kamele
Dersim Alevi Halk Dindarlığında Xızır’ın Tanrılaştırılması ve Bunun Zerdüşti Kökleri Üzerine
Yeni başlık
Kütüphane
Lozan barış antlaşması (14-07-2023)
20-05-2024
Rapar Osman Ozery
Biyografi
EVDIREHÎM REHMÎ HEKARÎ
23-04-2024
Rapar Osman Ozery
Biyografi
AHMET KARDAM
20-04-2024
Rapar Osman Ozery
Biyografi
MEHMET EMİN SEVER
20-04-2024
Rapar Osman Ozery
Biyografi
İbrahim Küreken
14-04-2024
Rapar Osman Ozery
Biyografi
Kemal Astare
14-04-2024
Sara Kamele
Kütüphane
Çiller Özel Örgütü TBMM Susurluk Komisyonu\'na Sunulan Dosya ve Belgeler
13-04-2024
Sara Kamele
Biyografi
Ekrem Cemilpaşa
11-04-2024
Rapar Osman Ozery
Kütüphane
MARDIN \'i DINLERKEN MÜZEYLE BAŞLAYAN DEĞİŞİM
08-04-2024
Sara Kamele
Kütüphane
MARDİN 1915
08-04-2024
Sara Kamele
Istatistik
Makale  519,107
Resim 106,571
Kitap PDF 19,301
İlgili Dosyalar 97,360
Video 1,394
Kurdipedia Dev Kürtçe bilgi Kaynağıdır
Biyografi
Vedat Türkali
Resim ve tanım
1905 Mardin
Kısa tanım
Cumhuriyet’in (Yüzellilikler) Sürgün Listesinden Mevlanzade Rıfat-3
Kısa tanım
KÜRTLER VE CUMHURİYET KİTABININ EDİTÖRLERİ ANLATTI 'İNKARCI PERSPEKTİFİN KARŞISINDA MÜTEVAZI BİR MEYDAN OKUMA
Biyografi
Rahime Kesici Karakaş
Kütüphane
KOMÜNİST
Kısa tanım
Cumhuriyet’in (Yüzellilikler) Sürgün Listesinden Mevlanzade Rıfat-4
Kütüphane
MARDİN 1915
Resim ve tanım
Mardin 1950 hasan ammar çarşisi
Biyografi
Reşan Çeliker
Resim ve tanım
Erbildeki Patlama 19 kasım 2014
Kütüphane
MARDIN 'i DINLERKEN MÜZEYLE BAŞLAYAN DEĞİŞİM
Biyografi
İbrahim Küreken
Biyografi
MEHMET EMİN SEVER
Kısa tanım
21. YÜZYILDA KÜRT EDEBİYATININ GELİŞİMİ VE DÖNÜŞÜMÜ ÜZERİNE
Biyografi
AHMET KARDAM
Kütüphane
Lozan barış antlaşması (14-07-2023)
Biyografi
Pervin Çakar
Biyografi
JAKLİN ÇELİK
Kısa tanım
17. Yüzyılın Sonlarından İtibaren Kürd Aşiretlerin Mecburi İskânı
Biyografi
Dilan Yeşilgöz-Zegerius
Biyografi
Kemal Astare
Kütüphane
Çiller Özel Örgütü TBMM Susurluk Komisyonu'na Sunulan Dosya ve Belgeler

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| İletişim | CSS3 | HTML5

| Sayfa oluşturma süresi: 0.172 saniye!