لە میانی بەشداریکردنیان لە کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئانتالیادا، ئەمشەو هەینی #01-03-2024# بەڕێز #نێچیرڤان بارزانی#، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەڕێز ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا، کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا دەربارەی برەودان بە پەیوەندییەکان و هاریکاریی هاوبەشی تورکیا لەگەڵ ئێراق و هەرێمی کوردستان بەتایبەتیی لە بواری بازرگانی و ئابووریدا، هەروەها دەربارەی دۆخی سیاسی و ئەمنیی ئێراق و هەرێمی کوردستان، بیروڕایان گۆڕییەوە.
هەردوولا باسیان لە ئەگەر و لێکەوتەکانی دۆخی ئاڵۆزی ناوچەکە و پێشهاتەکانی شەڕ لە غەززە کرد، هەروەها جەختیان لە گرنگیی هەوڵ و هاریکاریی هەمەلایەنە بۆ چارەسەر کردنی ئاشتیانەی کێشەکان بە گفتوگۆ و دەرفەت و ڕێگە دیپلۆماسییەکان کردەوه.
مەترسییەکانی تیرۆر و چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو. [1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 112 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!