تەنیایی
ئەم سەردەمە
چەرخی دەردە
سەدەی تەنیایی ئینسانە
لە پانتایی ئەم کەویرە پان و پۆڕە
تۆ ئەو ئاسکە سەرگەردانەی
خێڵی ڕاوچی
لەسەر چارەنووست دەدوێن.
بڕیار دەدەن
بازنەی گەمارۆ کات بە کات
تەنگتر دەبێ
لە هەر لاوە دەسڕێژ دەکەن!
تۆ نازانی لە کام لاوە
لە دۆزەخی تەنیاییدا
لاشەت دابێژ دابێژ دەکەن
سەرچاوە: #زڕەی زنجیری وشە دیلەکان# [1]
هۆزانەوان: #جەلال مەلەکشا#
سەرچاوەی دەق: ڤەژینبوکس [2]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 136 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!