مەرگەسات
دەسڕێژ ئەکەن
دەسڕێژ ئەکەن
لە هەر لاوە دەسڕێژ ئەکەن
پەڕ و باڵی کۆتری تەنیای ئەندێشەیە
بە دەم باوە سەما دەکات
ئاسمان قۆرخ
زەوی قەڵەمڕەوی تفەنگ
شیعر مەلێکی سڵۆکە
هەر کە هێلانەی بەجێهێشت
نازانێ لەم مەرگەساتە
بۆ کوێ بفڕێ
پەنا بۆ کام داڵدە ببات.
سەرچاوە: #زڕەی زنجیری وشە دیلەکان# [1]
هۆزانەوان: #جەلال مەلەکشا#
سەرچاوەی دەق: ڤەژینبوکس [2]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 81 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!