پەنجەرەکان
وەک دوو پەنجەرەی بەرامبەر یەک بووین
غافڵ لە دەور و سووڕی فەڵەک بووین
هەموو ڕۆژ سڵاو، پرسیار، پێکەنین
قەرار و وادەی ژوانێکی شیرین
عومری عەشق کورتە چەغار سەد چەغار
وەک شەوی پووشپەڕ ڕۆژی بەفرانبار
ئێستا دڵی من خەستە و شکاوە
لە دوو پەنجەرە، یەکیان بەستراوە
نە خەتای ڕۆژ و نە مانگ جادووی کرد
لەعنەت لە سەفەر هەرچی کرد، وی کرد
وەرگێڕاوی شیعری «دریچەها» لە دەفتەری شیعری «آخر شاهنامه» چاپی ساڵی 1959
سەرچاوە: #زڕەی زنجیری وشە دیلەکان# [1]
هۆزانەوان: #جەلال مەلەکشا#
سەرچاوەی دەق: ڤەژینبوکس [2]