ناونیشانی پەرتووک: ئامانج و دەرەنجام لە مێژووی بزافی نەتەوەیی کوردا
ناوی نووسەر: #سەڵاح زانا#
شوێنی چاپ: #سلێمانی#
دەزگای چاپ و پەخش: پاندا
ساڵی چاپ: 2024
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم
ئایا بۆچی بزافی ڕزگاریخوازی کوردی نەیتوانییەوە ئامانجە سیاسییەکانی بێنێتە دی؟ ئایا ئەمە پەیوەندی بە فاکتەری ناوخۆییەوە هەیە؟
وەک هەڵەی ڕێبەرانی کورد، دووبەرەکی ناوخۆی، خراپی ڕێکخستنی هێزەکان، نەبوونی کۆدەنگی لەسەر هەڵوێست و ئامانجە سیاسییەکان، یاخود پەیوەندی بە فاکتەری دەرەکییەوە هەیە؟
وەک نەبوونی پشیوانی دەرەکی بوونی دژیەکی لەنێوان بەرژەوەندی وڵاتە زلهێزەکانی جیهان، بەکارهێنانی بزافی کوردی لەلایەن هێزە دەرەکییەکانەوە وەک کارتێکی سیاسی، هەڵەی ڕێبەرانی کورد لە دیاریکردنی دۆست و نەیار، لەم توێژینەوەیەدا تاڕادەیەکی زۆر خوێنەر وەڵامی ئەم پرسیارانەی دەست دەکەوێت. [1]